پارتی لەوەڵامی یەکێتی : ناوەڕۆكی راگەیەنراوەکەی یەکێتی ڕای شەخسی عادل مورادە، جێگەی ئیعتیبار نییە

0

پارتیپارتی لەوەڵامی یەکێتی : ناوەڕۆكی راگەیەنراوەکەی یەکێتی ڕای شەخسی و پێشوەختەی عادل مورادە، جێگەی ئیعتیبار نییە

نوچەنێت

پارتی لە وەڵامی بەلاغەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، رایدەگەیەنێت، لەبەیاننامەکەدا رای شەخسی عادل موراد زاڵە، بۆیە جێگەی ئیعتیبارنین و بەپێویستی نازانین وەڵامی بدەینەوە.

ئەمرۆ لەدوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، ئەو ئەنجومەنە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا پارتی بەوە تۆمەتبار دەکات، کە دەیانەوێ شکستە سەربازیی و دارایی و سیاسییەکانی خۆیان بخەنە پاڵ یەکێتی، ئەوەش رادەگەیەنێت، نابێ لەئیدارە خۆجێیەکانی هەولێرو دهۆک سیاسەتی تاکڕەوانە پ-یادەبکرێت، و لەسلێمانیش قسەلەسەر ئیدارەی بنکەفرەوان بکرێت.

هەر ئەمرٶ وتەبێژی دەسگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەوەڵامی ئەو بەیاننامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە” ڕۆژی شەممە (27-9-2014) ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ بووەتەوە و لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشیدا راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە، لەو راگەیەنراوەدا ژمارەیەك بابەت و پرس وروژێنراون و كۆمەڵێك داواكاری لەبارەی هێزی پێشمەرگە و بودجە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕۆژئاوا خراونەتە ڕوو. لەناو ئەوانەشدا ژمارەیەك تۆمەتی ناڕەوا بەرامبەر بە پارتیی دیموكراتی كوردستان هەڵبەستراون”.

دەسگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دەشڵێت”لە خاڵیكی راگەیەنراوەكەدا داوا كراوە یەكێتی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بە تایبەتیش پارتیدا بكات.بەپێی شارەزاییمان لە گوتاری سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، تێ دەگەین لە ناوەڕۆك و داواكارییەكانی ئەم راگەیەنراوەدا بۆچوون و ڕای شەخسی و پێشوەختەی عادل موراد زاڵە، بۆیە هیچ جێگەی ئیعتیبار نین و بە پێویستی نازانین وەڵامی بدەینەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو “ئەگەر مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی هەڵوێستێكی وەك ڕای عادل مورادی هەبێت ئەوكاتە مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان وەڵامی پێویست دەداتەوە”.

بۆ خوێندنەوەی بەیننامەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی کلیک بکە……..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com