شەممە فڕۆكەی چوار وڵات لە داعشیان دا
نوچەنێت-ئاژانسەكان
شەممە 27ی ئەیلوول دە جار و لەلایەن چوار وڵاتەوە مۆڵگەكانی داعش بۆمبباران كرا و زیانی بەرچاویان پێگەیشت.
لە سوریادا حەوت هێرش لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكا و ئەردەن و سعودیە و ئیماراتەوە دژە بە بنكەكانی داعش ئەنجامدران و لە عێراقیش فڕۆكە ئەمریكییەكان سێ جار لە بنكەكانی داعشیان دا لە خۆرئاوای هەولێر (سنوری ناحیەی گوێڕ).
لە سوریادا هێرشەكان بەمشێوەیە بوون:
*تێكشكاندنی ئوتومبیلێكی سەربازی و تێك و پێكدانی بارەگا سەربازییەكانی داعش لە نزیك حەسەكە
*تێكشكانی دوو ئوتومبیلی گوللە نەبڕ و رماندنی بارەگایەكی داعش لە نزیك شاری كۆبانێ
*تێك و پێكدانی فڕۆكەخانەیەك و سەربازگەیەك و خێوەتگەیەكی مەشق و راهێنان لە نزیك رەققە
لە عێراقیش سێ هێرش كراونەتە سەر بارەگاكانی داعش لە رۆژئاوای هەولێر كە بووەتە هۆی تێكشكاندنی چوار ئوتومبیلی گوللەنەبڕ و بارەگایەكی سەربازی.
بەم هێرشانەی ئەمڕۆوە، ئەمریكا تا ئێستا لە عێراق 250 هێرش و لە سوریا 70 هێرشی كردۆتە سەر داعش و مۆڵگەكانی