فڕۆكە بریتانییەكان ئەركی ئەمڕۆیان تەواو كرد

0

 

فڕۆكە تۆرنادۆكان ئەمڕۆ كاتێك بەرەو عێراق فڕین

فڕۆكە تۆرنادۆكان ئەمڕۆ كاتێك بەرەو عێراق فڕین

فڕۆكە بریتانییەكان ئەركی ئەمڕۆیان تەواو كرد

نوچەنێت-ئاژانسەكان

هەردوو فڕۆكەی جۆری تۆرنادۆ GR4 دوای ئەوەی ئەركی یەكەمین رۆژیان تەواوكرد، گەڕانەوە بنكەكەیان لە قوبرس.
دوای ئەوەی هەینی 26ی ئەیلوول پەرلەمانی بریتانی رەزامەندی پیشاندا لەسەرئەوەی فڕۆكە بریتانییەكان لە داعش بدەن، شەممە 27ی ئەیلوول فڕۆكەكانی سەر بە هێزی ئاسمانی شاهانەی بریتانی یەكەمین ئەركی خۆیان دەستپَیكرد و حەوت كاتژمێری تەواو بەسەر ئاسمانی عێراقدا سووڕانەوە.
فڕۆكە بریتانییەكان كاتژمێری 7,25ی سەرلەبەیانی لە قوبرسەوە فڕین و بە پشتیوانی فڕۆكەی هەڵگری سووتەمەنی گەیشتنە سەر ئاسمانی عێراق، بەڵام وەزارەتی بەرگری بریتانیا ئاشكرای نەكردووە كە ئاخۆ ئە فڕۆكانە هێرشیان بۆ سەر داعش ئەنجامداوە یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com