میلیشیا بەهێزەكەی شیعە: ئەمریكا دەیەوێت عێراق دابەش بكات

0

ahl haqqمیلیشیا بەهێزەكەی شیعە: ئەمریكا دەیەوێت عێراق دابەش بكات

نوچەنێت-ئاژانسەكان

یەكێك لە گەورەترین میلیشیا شیعەكان ئەمەریكا بەوە تۆمەتبار دەكات كە بە ئەنقەست نایەوێ‌ داعش لەناو ببات و دەیەوێت عێراق دابەش بكات.
گروپی عەسایبی ئەهلی حەق شەممە 27ی ئەیلوول لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكای سەركۆنە كرد و دەڵێت “بۆ ئەوە دەڵێن ناتوانرێت كۆنترۆڵی تەواوەتی داعش بكرێت لەڕێگەی هێرشە ئاسمانییەكانەوە، هەتا بیكەنە داپۆشەری هەوڵەكانیان بۆ دابەشكردنی عێراق و هەتا عێراق بكەنە ووڵاتێكی قەرزاری كۆیلەی خۆیان”.
بەیاننامەكە كە لەلایەن نەعیم عوبێدی ووتەبێژی مەكتەبی سیاسی عەسایبی ئەهلی حەق دەڵێت “پرۆژەی ئەمریكی ئامانجی نییە بەسەر داعش لە عێراقدا زاڵ ببێت، هێندەی ئەوەی قەرزێكی زۆر بخاتە سەر عێراق و ماندووی بكات و بیكاتە دیلی ووڵاتانی رۆژئاوا. قسەكردنی ئەمریكا لەبارەی ئەوی هەر فڕینێكی ئاسمانی بەسەر عێراقدا حەوت ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، پشتراستكەرەوەی مەبەست و پیلانی ئەمریكاییەكانە”.
ئەم بەیاننامەیەی میلیشیا شیعەكە لە وەڵامی گوتەیەكی جەنەراڵ مارتن دیمبسی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكادا هات كە وتبووی هێرشی ئاسمانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی داعش لەناو دەبات، بەڵام بەتەواوی شكستی پێناهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com