“هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر کۆبانی هەیە، پەیەدە رێگە نادا چەک هەڵگرین”

0

kobane

“هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر کۆبانی هەیە، پەیەدە رێگە نادا چەک هەڵگرین”

نوچەنێت

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەکۆبانی مەترسی کەوتنی کۆبانێ رادەگەیەنێت، دەڵێت” حەوت بەرەوە هێرش دەکرێتە سەرکۆبانێ، ئێمە دەمانەوێ شەڕی داعش بکەین، یەپەگە رێگەمان پێنادات”.

موسلم محەمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە کۆبانێ، تایبەت بە باسنیوزی راگەیاند ’ئێستا من فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسمانی کۆبانێ دەبینم، بەڵام کۆبانی ئابڵوقە دراوە، لە حەوت بەرەوە هێرش دەکرێتە سەر کۆبانێ، لە هەندێک شوێن ٤ کیلۆمەتر و لە هەندێک شوێن ٥ و لە هەندێک شوێن ٦ کیلۆمەتر داعش لە کۆبانێ نزیکبوونەتەوە”.

ئاشکرای دەکات کە”هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر کۆبانی هەیە، داعش هەموو جۆرە چەکێکی قوڕسی لەدەست دایە، تەنیا فڕۆکە نەبێت، دەنا هەموو جۆرە چەکێکی هەیە، لەبەرامبەردا شەڕڤانان تەنیا چەکی سووکیان لە دەستەو ناتوانن بەرەنگاری ئەو چەکە قوڕسانە ببێتەوە”.

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە کۆبانێ رەخنە یەپەگە دەگرێت کە ’لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی داعش بۆسەر کۆبانێ، ئێمە داوامان لە لایەنگران و دۆستانی خۆمان کرد، چەک لە دژی داعش هەڵبگرن، بەڵام یەپەگە ناهێڵێت هیچ هێزێک جگە لە خۆیان شەڕ بکات، ژمارەیەکی زۆری ئەندام و لایەنگرانی ئێمە لەناو کۆبانێن، ئەوان دەتوانن بەشداری شەڕ بکەن و داواشییان کردووە، بەڵام یەپەگە رێگری دەکات، یەپەگە دەڵێت هەرکەسێک چەک هەڵبگرێت، دەبێت ببێتە شەڕڤان و لەژێر ئاڵا و ناوی ئەوان شەڕ بکات”.

ئەوەش رەتدەکاتەوە کە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد کۆبانێیان بەجیهێشتبێ دەڵێت” ’ئێمە دوێنێش چالاکیمان هەبووە، بەڵام ژمارەیەک لایەنگری یەپەگە بە بەرد هێرشیاین کردە سەر بارەگاکەمان، ئێمە کۆبانێمان بەجێنەهێشتووە و هەر لەوێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com