وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان نایابە، داهاتوو ئەو راستییە دەسەلمێت
نوچەنێت
وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، رایگەیاند، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ کوردستان باشەو هیچ نیگەرانییەک لەنێوانیاندا نییە، دەشڵێت، رۆژانی داهاتوو ئەو راستییە دەسەلمێت.
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، قسە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، لەنێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان”په‌یوه‌ندییه‌كی باش و نایاب” هەیە و “هیچ نیگه‌رانیه‌ك له‌نێوانیاندا نییە”، تەئکید لەوەش دەکاتەوە کەتورکیا” كارده‌كات بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندی برا كورده‌كان و ڕۆژانی داهاتوش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێت”، وەک ئاماژەکردن بۆ ئەوەی کە لەکاتی پێویست هاوکاری کوردستانیان نەکرد، ئەو وەزیرەی حکومەتی تورکیا، دەڵێت، له‌و ماوەی ڕابردوو سه‌رقاڵی ئازادكردنی ئەو هاوڵاتیانەی تورکیا بوون كه له‌لای داعش بارمتەبوون.
یه‌ڵدز ئەوەش دەخاتەڕوو کە”مه‌حاڵه تورکیا پشتیوانی داعش بكات، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌پشتیوانیكردنی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر یه‌ك ئاست”.
وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکرد، تا ئێستا 13.7 ملیۆن به‌رمیل نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە، به كۆی 19 كارگۆ گواستراوه‌ته‌وه به‌نده‌ری جه‌یهان، له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییەکان. به‌مه‌ش نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلار داهاتی به‌ده‌ستهێنراوه. دەشڵێت “لەگەڵ ئه‌و هه‌موو قازانجه، توركیا چی پێویست ده‌كا نه‌وت له رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكرێ، ئه‌مه قاچاخچێتییه و ئێمه هه‌رده‌م دژی وه‌ستاین.”