سەركردەیەكی یەكێتی: نوسینگەی عەبادی ئامادەنەبوون رونكردنەوە بۆ یەكێتی بدەن

0

111سەركردەیەكی یەكێتی: نوسینگەی عەبادی ئامادەنەبوون رونكردنەوە بۆ یەكێتی بدەن

 

نوچە: سلێمانی

سەركردەیەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، كە نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامادەنەبوون روونكردنەوە بۆ یەكێتی بدەن، لەسەر بڕینی بودجەی هەرێم، كە دوو سەركردەیان بەو پرسەوە تێوەگلاون.
ماڵپەڕی لڤین پرێس بڵاوی كردەوە، كە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە “دوای بڵاو بونەوەی ئەودەنگۆیانەی كەباس لەوەدەكەن دوو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كەمكردنەوەی هەژمونی پارتی داوایان لەمالكی كردوە موچەی هەرێم ببڕێت كەسەرجەم زانیارییەكان لەزاری عەبادییەوە دراوەتە بەرپرسەكانی كورد بەدواداچونی جدی لەسەرئەو لێدوانە دەكەین”.
ماڵپەڕەكە بەبێ‌ ئەوەی ناوی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بهێنێت، لە زاری ئەوەوە بڵاوی كردەوە “نەك لەم دیدارانەی كۆتایدا كە عەبادی هاتوەتە كوردستان بەڵكو لەكاتی كۆبونەوەكانی لیژنەی دانوستانكاری كورد لەبەغداد لە دوو كۆبونەوەدا بە لیژنەی دانوستانكاری كورد وتراوە كە لەسەر داواكاری دوو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەو موچەیە وەستێنراوە بۆیە پەنجەی تۆمەت بۆ ئێمە درێژ مەكەن”.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێـی وتوویشیەتی “ڕۆژی ڕابردوو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەوڵیدا كە حەیدەرعەبادی ئەوقسانە ڕەتبكاتەوە پاشگەزنامەیەك لەوبارەیەوە بڵاو بكاتەوە بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون نوسینگەكەی ئامادەنەبوون هیچ لەوبارەیەوە بڵێن بەپاساوی ئەوەی عەبادی لە ئەمریكایەو ئەو لێدوانەش ئەگەر ڕاست نەبێت عەبادی باسی ناكات”، هەروەها وتویشیەتی “ئێستە یەكێتی دڵنیابویەوە لەوەی كە عەبادی ڕونكردنەوە نادات و زانیارییەكانی عەبادی دروست بوون كەبەسەركردەكانی كوردی ڕاگەیاندوە ، بۆیە یەكێتی بڕیاریداوە لە ئایندەیەكی نزیكدا لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆئەوە پێك بهێنێت و بەدواداچون بۆئەو پرسە بكات”. ماڵپەڕی لڤین زانیارییەكی تری دەربارەی ئەو دوو سەركردەیەی یەكێتی بڵاو كردۆتەوە و نووسیویەتی “بەپێی زانیارییەكانی لڤین پرێس ، یەكێك لەودوو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی زۆرنزیكە لە نوری مالكی لەكاتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی مالكی سەرجەم هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی كێشەبووە لە نێوان هەرێم و بەغداد بەمەبەستی لاوازكردنی پارتی و دەربڕینی ناڕەزای هاوڵاتیان بەرامبەر پارتی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com