لەسەر خەرجکردنی 100 هەزار یۆرۆ، یەکێتی داوای رونکردنەوە لەعادل موراد دەکات
نوچەنێت . ئاوێنە
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌رێگای مه‌كته‌بی ئیداره‌و دارایی گشتییه‌وه داوا له‌عادل موراد ده‌كات، پاكتاوی 100 هه‌زار یۆرۆ بكات كه پێشتر بۆی خه‌رجكراوه.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌دا، كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 11/9/2013و ئاراسته‌ی لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی عادل موراد كراوه، نوسراوه‌كه‌دا “له‌لایه‌ن مه‌كته‌به‌كه‌مانه‌وه بڕی 100 هه‌زار یۆرۆتان بۆ خه‌رجكراوه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری به‌ڕێزتان‌و خێزانه‌كه‌تان، تكایه بفه‌رمون به‌پاكتا‌وكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مباره‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، نه‌ك جارێك به‌ڵكو چه‌ند جارێك پاره‌ی له‌مجۆره‌و پاره‌ی زۆریان دراوه‌تێ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵام تا ئێستا پاكتاویان نه‌كردوه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ئیداره‌و دارایی گشتی.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی “هه‌یه چوار پێنج ساڵه داوای پاكتاوكردنی لێده‌كرێت، هه‌ر ناشچێت به‌لایدا”.