چەند چەكداری ئەوروپی لە ریزەكانی داعشدان؟
نوچەنێت-فرانس پرێس
بەرپرسێكی باڵای ئەوروپی ئاشكرای دەكات كۆچكردنی ئەوروپییەكان بۆ ناو داعش وشكی نەكردوە و ژمارەی داعشە ئەوروپییەكانیش كەم نین .
جیل دی كیرخۆف بەرپرسی دژە تیرۆری ئەوروپا دەڵێت كە بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەوان تا ئێستا 3000 ئەوروپی چونەتە ریزەكانی داعش و وەك تێبینییان كردووە راگەیاندنی خەلافەت لەلایەن داعشەوە كاریگەری هەبووە لەسەر راكێشانی هەست و سۆزی خەڵكی مسوڵمانی ئەوروپا، چونكە لە مانگی حوزەیران و بەر لە راگەیاندنی خەلافەتەكەیان، داعش 2000 چەكداری ئەوروپییان هەبوون و دواتر بەڕێژەی 33% زیادی كرد.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەوروپییە چەكدارەكان بەزۆری خەڵكی فەرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا و بەلجیكا و هۆڵەندا و سوید و دانماركن، بەڵام بەپێچەوانەوە ووڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئیرلەندە كەمترین خەڵكیان رووی كردۆتە ریزەكانی داعش.
وەك ئەو دەڵێت حاڵی حازر 20% تا 30%ی چەكدارە ئەوروپییەكانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، هەندێك لەوانە دەستیان بە ژیانی ئاسایی خۆیان كردۆتەوە، هەندێكی تریان توشی نەخۆشی دەرونی بوون و هەشیانە زۆر توندڕەوترە لە جاران.