یەکێتی بەدەنگهات: موچەخۆران باش دەزانن شکستی سیاسەتی دارایی لەئەستۆی کێدایە
نوچەنێت
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کەسەرکردەکانی ئەو حزبە داوایان لە مالیکی کردبێ، موچەی فەرمانبەرانی کوردستان ببڕێت، لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، خه‌ڵك زۆر له‌وه هۆشیارتره، كێشه‌ی بێ موچه‌ییان به‌م تۆمه‌تانه له‌بیرببرێته‌وه، موچەخۆران باش دەزانن شکستی سیاسەتی دارایی لە ئەستۆی کێدایە.
بەشێک لەراگەیاندنەکانی کوردستان، ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، حەیدەر عەباددی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئاشکرایکردووە، کە نوری مالیکی لەسەر داوای دوو سەرکردەی یەکێتی بودجەو موچەی خەڵکی کوردستانی بڕیوە، ئەویش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی هەیمەنەی پارتی لەکوردستان.
ئەمرۆ لەراگەیانراوێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە سەرکردەکانی ئەو حزبە هەوڵی لەو جۆرەیان دابێ، لەو راگەیەنراوەدا هاتووە”ی.ن.ك هێزێكه به‌و تۆمه‌ت و سیناریۆ داتاشراوانه له‌كه‌دار نابێت و خه‌ڵك زۆر له‌وه هۆشیارتره، كێشه‌ی بێموچه‌ییان به‌م تۆمه‌تانه له‌بیرببرێته‌وه”. ئەوەش دەخاتەڕوو کە” په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ هیزه عیراقییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ی.ن.ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ناچارن تۆمه‌تی بۆ دروست بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی شێواندنی ئه‌و راستیانه”.
ئەوەی لەو راگەیەنراوەی یەکێتیدا کە چەند خاڵێکی لەخۆگرتووە، ئەوەیە، لەهیچ خاڵێکدا داوای رونکردنەوەیان لە عەباددی نەکردووە، کە ئاخۆ لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ نەوشیروان موستەفادا، قسەیەکی واهای کردووە، یان چەواشەی راگەیاندنە دژ بەو حزبە.
دەقی راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی سێبه‌ر بۆ به‌لاڕێدابردن و مه‌شغوڵكردنی خه‌ڵك به‌تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوی مه‌به‌ستدار ده‌خه‌نه پاڵ دوو سه‌ركرده‌ی(ناونه‌هێنراو!) ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی (ی.ن.ك) بهێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه كه گوایه پێشنیازی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمیان بۆ نوری مالكی كردووه!!.
له‌روانگه‌ی رێزگرتن له هه‌ست و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ، به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بده‌ین، كه باجی ئه‌م قه‌یرانه داراییه سه‌پێنراوه ناره‌وایه ده‌ده‌ین، نه‌ك له روانگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی درۆ و تۆمه‌تێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو، بۆیه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه:
1- (ی.ن.ك) هێزێكه به‌و تۆمه‌ت و سیناریۆ داتاشراوانه له‌كه‌دار نابێت و خه‌ڵك زۆر له‌وه هۆشیارتره، كێشه‌ی بێموچه‌ییان به‌م تۆمه‌تانه له‌بیرببرێته‌وه.مووچه‌خۆران باش ده‌زانن شكستی سیاسه‌تی دارایی له ئه‌ستۆی كێدایه.
2- سیاسه‌تی یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و خۆشگوزه‌رانییه ، نه‌ك دروستكردنی قه‌یران و پشتكردنه له خه‌ڵك. له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی پێچه‌وانه بكات.
3- هه‌موو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان و عیراقییه‌كانیش شاهیدن كه یه‌كێتی و نوێنه‌رانی یه‌كێتی له شه‌ڕی زیادكردنی بودجه‌ی هه‌رێم چۆن و چه‌ند به‌شداربوون تا به‌شی 17% بۆ هه‌رێم دابینكرا و جێگیركردنی ئه‌و رێژه‌یه‌ش چۆن بووه؟.
4- په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ هیزه عیراقییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ی.ن.ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ناچارن تۆمه‌تی بۆ دروست بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی شێواندنی ئه‌و راستیانه.
5- دابینكردنی میزانییه به‌گشتی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی خاڵێكی سه‌ره‌كی باس و لێدوان و گفتوگۆی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی بوو له‌گه‌ڵ به‌رێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له سلێمانی.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)
23/9/2014