فڕۆكە فەرەنسییەكان لە میحوەری خازر لە داعشیان دا

0
فڕۆكەی جەنگیی فەرەنسی جۆری رافال

فڕۆكەی جەنگیی فەرەنسی جۆری رافال

فڕۆكە فەرەنسییەكان لە میحوەری خازر لە داعشیان دا

نوچەنێت-عەرەبی جەدید

بەرپرسێكی پێشمەرگە لە خار دەڵێت فڕۆكە فەرەنسییەكان لە میحوەری خازر جبەخانەیەكی داعشیان كردۆتە ئامانج و زیانێكی زۆریان پێگەیاندوون
عەقید كامەران دۆسكی یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە خازر بە وێبسایتی عەرەبی جەدیدی وتووە فڕۆكە فەرەنسییەكان بەردەومان بەسەر ئاسمانی بەرەكانی جەنگدا دەسووڕێنەوە و پێشمەرگەیان دڵنیا كردۆتەوە كە روماڵی ئاسمانیی فەرەنسا بەردەوام دەبێت.
كامەران دۆسكی وتویەتی فڕۆكەكانی رافالی فەرەنسی لە نزیك خازر مۆڵگەیەكی داعشیان كردۆتە ئامانج كە بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی 30 كەسیان، هەروەه جبەخانەیەكی گەورەی داعشیان لەو دجەڤەرە كردۆتە ئامانج و تەقاندوویانەتەوە. بەرواری ووتوویەتی ئەو جبەخانەیە زۆر گەورە بووە و مەترسی بووە بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە.
عەرەبی جەدید دەڵێت ئێٍتا لە موسڵ 20 هەزار چەكداری داعش هەن كە 3 هەزاریان خەڵكی دەرەوەی عێراقن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com