ژمارەیەكی زۆر پاسداری ئێرانی گەیشتنە عێراق

0

pasdarژمارەیەكی زۆر پاسداری ئێرانی گەیشتنە عێراق

نوچەنێت-ئاژانسەكان

ئێ{ان ژمارەی هێزەكانی خۆی لە عێراق زیاد دەكات بۆ 3600 كەس، ئەویش دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا 1500 چەكداری سەر بە فەیلەقی قودسشی سوپای پاسداران لە سنووری بەدرە و جەسانەوە گەیشتنە ناو خاكی عێراق.
بەرپرسێكی لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراق بە پلەی عەمید روكن ئاشكرای كردووە كە ئەو پاسدارانە بەڕێگای وشكانیدا گەیشتونەتە عێراق و بەپێی رێككەوتننامەیەك پەڕیونەتەوە ئەمدیو سنوور كە پێشتر نووری مالیكی لەگەڵ ئێرانییەكان ئیمزای كردبوو.
بە ووتەی ئەو بەرپرسە عێراقیی كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت ئەو پاسدارانە لە ناوچەكانی سامەڕڕا و بەلەدی سەر و بەغدا جێگیر دەكرێت و یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانیان پاراستنی مەزاری ئیمام عەسكەری دەبێت لە سامەڕڕا كە لە شوێنە هەرە پیرۆزەكانە بەلای شیعەكانەوە.
بە ووتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە لە سەرەتای جێگیربوونی پاسدارەكانەوە لە 14ی حوزەیرانی رابردوو تا ئێستا لانیكەم 50 كەسیان لێ‌ كوژراوون، ئەو جگە لە ژمارەیەكی زیاتر لە بریندار.
لای خۆیەوە عەلی تائی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی شیعەكان ووتوویەتی ئەركی ئەو پاسدارانە هەر وەكو رۆژئاواییەكانە كە هاریكاری سوپای عێراق دەكەن لەشەڕی داعشدا و ئەوەش بەپێی رێككەوتنێكی پێشوەختەیانە لەگەڵ لایەنی عێراقیدا و وتوشیەتی رۆڵی ئێران لە شەڕی دژی داعشدا شتێكی شاراوە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com