هاوپەیمانی شیعەكان: داعش سێ‌ سەد سەربازی عێراقی كوشت

0

shiaهاوپەیمانی شیعەكان: داعش سێ‌ سەد سەربازی عێراقی كوشت

نوچەنێت-بەغدا

عەلی بەدیری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی شیعەكان ئاشكرای كرد لەو 400 سەربازە عێراقییەی چەند رۆژێكە لە ناوچەی سەقلاِویەی سەر بە فەللوجە گەمارۆدراوون تەنها 100 كەسیان رزگار بوون و ئەوانی هەموویان لەلایەن داعشەوە كوژراون.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا بەدیری كوژرانی ئەو 300 سەربازەی خستە ئەستۆی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی ئەنبار چونكە كەمتەرخەمیان نواندووە

شیاوی وتنە دوێنێ‌ رەشید فلیح فەرماندەی پرۆسە سەربازییەكانی ئەنبار رایگەیاند كە توانیویانە ئەو گەمارۆیە بشكێنن كە لەسەر ئەو 300 سەربازە دانرابوو. بەڵام ئەمڕۆ عەلی بەدیری لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی چەند پەرلەمانتارێكی پارێزگای دیوانیە ئاشكرای كرد كە لە داعش گازی كلۆری دژی ئەو 400 سەربازە گەمارۆدراوە بەكارهێناوە و هەتا سوپای عێ{اق فریایان كەوتووە 300 كەسیان بەو گازە خنكاون و تەنها 100 كەسیان رزگار كراوون.

بەدیری ئەم كردەوەیەی داعشی بە سپایكەری دووەم نارد و هەریەكە لە حەیدەر عەبادی و رەشید فلیحی بە كەمتەرخەم زانی لە رزگاركردنی ئەو سەربازانە، چونكە ئەوان ماوەیەكی زۆر بووە گەمارۆ درابوون بێئەوەی سوپا پەلە بكات لە رزگاركردنیان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com