راوێژكارێكی نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان نەنێردراوە

0

555راوێژكارێكی نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان نەنێردراوە

 

 

نوچە: هەولێر

راوێژكارێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هێزی پێشمەرگە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان نەكراوە، وتیشی ” لەوانەیە بڕیاری وا دەربچێ كە ھەموو یارمەتییەك بە رۆژئاوا پێشكەش بكەین، وەك یارمەتی مرۆڤی و ھاوكاری لوجیستكی بەڵام لە رووی سەربازی كۆمەڵێك بەربەست ھەن”.
مستەفا شەفیق ئێدلبی راوێژكاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ كاروباری رۆژئاوای كوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە “لەسەرەتای رووداوەكانی سوریا، رۆژئاوا بەر ئەو كاریگەریانە كەوتووە كە لەو وڵاتەدا هاتووەتە ئاراوە و بە هۆی بەگرنگزانینی ئەو بەشە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ھەموو شێوەیەك لە نزیك چاودێری رۆژئاوا كراوە.”
ئەو راوێژكارەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وتویشیەتی “تەنیا پرسی سەربازی نەبێ و ھەرێمی كوردستان تەنیا لایەنەكە كە تا ئێستا نەكەوتووەتە نێو پرسی چەكداری لە سوریا و ھویەكەش دەگەرێتەوە سە ئەوەی كە باردوخی سوریا تا رادەیەك تاریكە”، وتویشییەتی “لە سەرتای قەیرانی سوریا تا ئێستا، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەند جارێك ھەوڵی داوە بۆ نزیكبوونەوەی ھەر دوو لایەنی سەرەكی ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی نشتیمانی لە رۆژئاوا، وەك رێككەوتنی ھەولێر كە دەستەی باڵای هەر دوو لایەن مۆریان كرد بە ئامانجی یەك خستنی ماڵی كورد، ئەویش نەكرا.”
لە بارەی ھێزی چەكداری پارتی دیموكراتی كوردستان سوریا و بە تایبەت هەڵوێستان لە رووداوەكانی ئەم دوایانەی كۆبانێ، مستەفا شەفیق وتویەتی “ئەوان خویان ھێزی چەكداریان دروست كردوون و لە وانەیە ئێمە لە بوای پەرەوەردەكردن یارمەتیمان دابن، و لە شەڕەی دژی داعش بەشداریان ھەبووە و چەندین شەهیدیشیان داوە. بەڵام لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی داعش لە رۆژئاوا، تا ئێستا یەپەگە رێگەی بەو ھێزە نەداوە بپەڕنەوە رۆژئاوا بە بیانووی ئەوەی دەلێن ھەر ھێزێكی كوردی كە لە رۆژئاوا خەبات بكا دەبێ لە ژێر ئالای یەپەگە بێ.”

لە بارەی كۆبانێیش وتوویەتی “كۆبانی شەڕەفی كوردە و ئەو شەڕەی داعش لە شنگال و زوممار و كۆبانی دەیكات، پلانێكی مەترسیدارە، ئەوان جیاوازی ناكەن لە نێوان رۆژئاوا و باشوری كوردستان. دەیانەوێ سنووری كۆبانی بە رەقا و رەحا بگەیەنن و وەك دەوڵەتێك مامڵە بكەن و ئەوە بۆ كورد مەترسییە.”
مستەفا شەفیق رەتیی كردۆتەوە، كە پێشمەرگە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرابێت، چونكە وەك ئەو وتوویەتی “تا ئێستا پێشمەرگە بەرەو رۆژئاوا نەنێردراوە و لەوانەیە بڕیاری وا دەربچێ كە ھەموو یارمەتییەك بە رۆژئاوا پێشكەش بكەین، وەك یارمەتی مرۆڤی و ھاوكاری لوجیستكی بەڵام لە رووی سەربازی كۆمەڵێك بەربەست ھەن و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی تاوتوێ ئەو رەوشە دەكات كە لە سوریا و عێراق چون شەڕ بكرێ، بەڵام دەبێ ھێز و لایەنەكان خۆیان بگەنە رێككەوتن.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com