ئەمریکا لای هاوپەیمانەکانی بەگرنگییەوە باسی رۆڵی پێشمەرگە دەکات
نوچەنێت . ئاژانسەکان
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، لای هاوپەیمانەکانی بەگرنگییەوە باسی رۆڵی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، بەچاودێری وردی کاتەکان، پێشمەرگە توانیویەتی پێشڕەوی بکات، ئاشکراشی دەکات، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر داعش، لەپێچ قۆڵەوە دەبێت.
لەکۆبونەوەیەکی “ناتۆ”، مارتن دیمپسی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، بەرهێنانی هێزی زەمینی ئەمریکای بۆ هێرشکردنە سەرداعش رەتنەکردەوە، وتی ” ئەوە ئەگەرێکی کراوەی پنتاگۆن دەبێت” جێبەجێکردنی پلانەکەی ئۆباما دژ بەداعش، لە پێج قۆڵەوە دەبێت” ئەوەشی خستەڕوو، پلانی هێرشی زەمینیش یەکێک لەپلانەکانە بۆ پاککردنەوەی عێراق لەداعش، بەڵام ئەوەی بەنائاشکرا هێشتەوە، ئەو هێرشە زەمینییە، مەبەست لێی هێرشی زەمینی سوپای ئەمریکایە، یان هێزە عێراقییەکان.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا، لای هاوپەیمانەکانی بەگرنگییەوە باسی رۆڵی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند، پێشمەرگە بەچاودێری وردی کاتەکان و سود وەرگرتن لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەرداعش، توانیویەتی پێشڕەوی بکات بۆ پاککردنەوەی ناوچەکان لە داعش.