
نێچیرڤان بارزانی : ده‌بێ به ڕێكوپێكی بنیاتنانی كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه بچێت، به‌رپرسیاریه‌تی بسپێردرێته كه‌سێكی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون
نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەدهۆک لایەنە پەیوەنددارەکانی راسپارد، پێگەیەکی کارگێڕی تایبەت بەسەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارەکان لەدهۆک دروستبکرێت، تەئکیدی لەوەش کردەوە، بەڕێکوپێکی کارەکانی بنیاتنان و بەڕێوەبردنی کەمپەکان بەڕێوەبچێت، و بۆ ئەومەبەست ئەرکەکان پسپێردرێتە کەسێکی شارەزاو خاوەن ئەزموون.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان بڵاویکردەوە”سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلوولی 2014، به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و، به‌ڕێزان وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار به قه‌یرانی ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پارێزگاری دهۆك و لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی كه‌مپه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بنیاتنانی كه‌مپه‌كان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ئاواره‌یه‌ی ئێستا له قوتابخانه‌كانی پارێزگای دهۆكدان ساز كر”..
هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەت”له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسێكی تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ی له سنووری پارێزگاكه‌دا هه‌ن پێشكه‌ش كرا و، تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كه‌مپانه‌ش كه ئێستا له‌ژێر دروستكردندان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به ته‌واوبوونیان ته‌واوی قوتابخانه‌كان چۆڵ بكرێن و بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپانه. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سیسته‌م و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌زموونی پێشتری به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان خرایه ڕوو، كه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردی سووریا وه‌ك كه‌مپی دۆمیز و كه‌مپه‌كانی دیكه، به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان تاقی كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه تازه‌كان سوودیان لێ وه‌ربگیرێت كه ژماره‌یان بیست هه‌زار یه‌كه‌ن و ئێستا له (14) كه‌مپ بۆ بیست هه‌زار خێزان له ژێر دروستكردندان.
پاشان نمایشێكی وێنه‌یی له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌مپه‌كان پێشكه‌ش كرا و نموونه‌ی ئه‌و خێوه‌ت و یه‌كه و كابینانه نیشان دران، كه له كه‌مپه‌كاندا دروست ده‌كرێن و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه دانراوه، تیایاندا باشترین ستاندارد و تایبه‌تمه‌ندی له‌به‌ر چاو گیراوه. هه‌روه‌ها داكۆكی له‌سه‌ر پابه‌ندیی ته‌واو به واده و كاتی دیاریكراوی ته‌واوكردنی كه‌مپه‌كان كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌ی ئێستا له‌نێو قوتابخانه و په‌یكه‌ری بینا ته‌واونه‌كراوه‌كاندا نیشته‌جێ بوون، بگوازرێنه‌وه كه‌مپه‌كان و بخرێنه ژێر ئه‌و سیسته‌مه كارگێڕییه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان ئاماده كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ زۆر به ڕێكوپێكی كاره‌كانی بنیاتنان و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌مه‌ش له په‌یكه‌ری سه‌ره‌كیی كارگێڕیی پارێزگای دهۆكدا، پێگه‌یه‌كی كارگێڕیی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان دروست بكرێت و به‌رپرسیاریه‌تیی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌ركه‌كه بسپێردرێته كه‌سێكی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پێشتری به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان، بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ ڕاهێنان و فێركردنی تیمه تازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان و، گشتاندنی ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ڕابردوو، بۆ هه‌موو كه‌مپه تازه‌كان بكرێت.