ساڵح موسلیم : با پێشمەرگە بێن بۆ کۆبانێ، شەڕ و پێکدادان بەردەوامە
نوچەنێت
ساڵح موسلیم رایگەیاند ئەوان بانگهێشتی پێشمەرگە دەکەن بۆ کۆبانێ، داوا دەکات لێدوانەکانی بارزانی بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەقسەی موسلیم یەپەگە لەبواری هێزی مرۆیدا کێشەی نییە، تەنها لەبواری تەکنیکی و چەک ڕوبەڕووی زەحمەتی بونەتەوە.
هاوسەرۆکی پەیەدە، ساڵح موسلیم، لەلێدوانکیدا بۆ فورات نیوز رایگەیاند” هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی راوەستاوە، بەڵام شەڕو پێکدادانەکان بەردەوامن”.
رۆژی 19ی ئەیلوولی 2014، مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان، لەمەڕ هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ پەیامێکی راگەیاند، لەپەیامەکەی بارزانیدا هاتووە”داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم هەموو ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و بەیەكەوە بەرگری له كەرامەت و خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كۆبانێ بكەن. بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان ئەركێكە لەسەر شانی هەموومانە و لەسەرووی هەموو ئەركێكی دیكەیە” هەر لەو پەیامەدا، سەرۆکی کوردستان، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هاوکاری کوردانی کۆبانێ بکەن.
لەبارەی ئەو پەیامەی بارزانی ەوە، ساڵح موسلیم بۆ فورات نیوز دەڵێت”پێویستە دەستبەجێ وتەکان بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە”.بەقسەی موسیلیم”تا ئێستا هیچ هێزێک پشتیوانی لێمان نهکردوه و به دهرفهتێکی کهمهوه و به هێزی مرۆیی شهڕێکی سهختمان کردووه”.
هاوسەرۆکی پەیەدە رەتیکردەوە، رێگایان لەچوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ گرتبێ، دەشڵێت”ئهگهر پێشمهرگه دهیهوێت بێت، ئێمهش بانگهێشتیان دهکهین، رێگای کێمان گرتووه، ئهگهر زۆریان پێخۆشه له رێگای تورکیاوه پێشمهرگه بنێرن”.