چوار سەد كوردی ریزەكانی داعش لە پەلاماری سەر كۆبانێدا بەشدارن

0

da3shچوار سەد كوردی ریزەكانی داعش لە پەلاماری سەر كۆبانێدا بەشدارن

نوچەنێت-سەوت عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش بە ئاژانسی (ئەخبار ئەلئان) ی وتووە كە رێكخراوەكەیان لە شەڕی كۆبانێدا 400 چەكداری كوردزمانی بەشداری پێكردوە كە لە كوردستانی عێراق و وڵاتانی دیكەوە هاتوون.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی داعش مەبەستی ئەوان لەم كارە زیاننەگەیاندنە بە خەڵكی مەدەنی كۆبانێ‌، هەروەها بۆ ئەوەی كاتێك داعش كۆبانێی گرت ئەو كوردانە بكاتە فەرمانڕەوای ناوچەكە چونكە لە زمانی خەڵكەكە و داب و نەریتیان تێدەگەن و بە كلتوری یەكدی ئاشنان.
یەكەم گوندی رۆژئاوای كۆبانێ‌ بەناوی تەعلك لەلایەن 15 چەكداری داعشەوە داگیركراوە كە هەموویان كورد بوون، قوتاخانەی دویراتیش لەلایەین 7 چەكداری كوردی داعشەوە گیراوە. ئاژانسی ئەخبار ئان دەڵێت بەر لە ئەنجامدانی هێرشی كۆبانێ‌، داعش هەموو چەكدارە كوەردەكانی ریزەكانی خۆی بۆ ناوچەكە بانگهێشت كردووە تا لە داگیركردنی كۆبانێدا بەشدار بن، تەنانەت ئەوانەشی بانگ كردۆتەوە كە لە كوردستانی عێراق لەگەڵ پێشمەرگە لە شەڕدان.
كاتێك ناوچەیەك داگیر دەكات، چەكدارە كوردەكانی داعش بە بڵندگۆ و بە زمانی كوردی بانگەواز بۆ خەڵكەكە دەكەن و دەڵێن هەركەس ئاڵای سپی هەڵبكات یان لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە و نەچێتە دەرەوە زیانی پێناگات.

بەڵام چاودێران دەڵێن چەكدارانی داعش كەوتونەتە كوشت و بڕی ئەو كوردانەی ناوچەكانیان بەجێ‌ نەهێشتووە و لەماڵی خۆیان ماونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com