بۆچوونی خەڵكی فەرەنسا سەبارەت بە بەشداری ووڵاتەكەیان لە شەڕی داعش

0
فڕۆكەی جەنگیی فەرەنسی جۆری رافال

فڕۆكەی جەنگیی فەرەنسی جۆری رافال

بۆچوونی خەڵكی فەرەنسا سەبارەت بە بەشداری ووڵاتەكەیان لە شەڕی داعش

نووچەنێت-ئاژانسەكان

راپرسییەك لە فەرەنساوە دەری دەخات زۆرینەی خەڵكی ئەو ووڵاتە هەم لەگەڵ دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و هەم بەشداری ووڵاتەكەیانن لە شەڕی دژی داعش.
بەپێی راپرسییەك كە دامەزراوەی AFOP ئەنجامیداوە و رۆژنامەی لۆ جۆرناڵ دی دیمانش بڵاوی كردۆتەوە 59%ی بەشداربووان لەگەیڵ ئەوەدان دەستێوەردانی نێودەوڵەتی بكرێت بۆ كۆتاییهێنان بە داعش و 53% یشیان پێیان باشە ووڵاتەكەیان لە هەڵمەتی سەربازیی دژە داعشدا بەشداری بكات.
راپرسییەكە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجامدرابوو، لەوكاتەی هەواڵ بڵاوبوەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی فەرەنسا لە جۆری رافال بۆ یەكمجار راستەوخۆ بۆمببارانی مۆڵگەكانی داعشیان كردووە لە ناحیەی زومماری سەر بە پارێزگای موسڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com