فڕۆكە ئەمریكییەكان ناوەندی موسڵیان كردە ئامانج
نوچەنێت-ئاژانسەكان
شەممە 20 ئەیلوول بۆ یەكەمجار فڕۆكە ئەمریكییەكان ناوەندی شاری موسڵیان كردە ئامانج.
لە هەڵمەتەكانی پێشووی فڕۆكە ئەمریكییەكاندا تەنها بەرەكانی پێشەوەی شەڕ دەكرانە ئامانج و بەمەش پەلاماری فڕۆكەكان بۆسەر ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ بوون. بەڵام رۆژی شەممە 20ی ئەیلوول فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا چەند گەڕەكێكی موسڵیان كردە ئامانج كە چەكدارانی داعش خۆیان تێدا حەشار دابوون، لەوانە: گەڕەكی سوكەر، زهور، سددیق و بابولتەویل و بە وتەی شایەتحاڵەكان داعش تووشە زیانێكی زۆر بوونەتەوە، چونكە پێشبینییان نەكردووە ئەمریكا راستەوخۆ لەناو شاری موسڵ بیانكاتە ئامانج.
ئەو هەنگاوە نوێیەی ئەمریكا گۆڕانێكی ستراتیژییە لە جەنگی روبەڕوونەوەی داعشدا و بە تەواوی داعش لاواز دەكات.