سيسى بە مەرج رێگە بە ئیخوانییەكان دەدات سیاسەت بكەن
نوچەنێت-ئەسۆشیەیتد پرێس
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی ئەمریكی، سەرۆكی میسر دەڵێت هەرچەندە گەلی میسر چانسێكیان دایە ئیخوان و بەڵام نەیتوانی سەركەوتوو بن، هێشتاش هەلی بەشدارییان لە سیاسەت ماوە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لەو گفتوگۆیەدا دەڵێت ئەو هوادارانەی ئیخوان موسلیمین كە وازیان لە توندوتیژی هێناوە دەتوانن بەشداری ژیانی سیاسی لە میسر بكەن. سیسی دەشڵێت ئیخوان چانسێكیان بەدەستهێنا فەرمانڕەوایی میسر بكەن، بەڵام دوای ئەوەی میسریەكان شۆڕشیان لە دژ بەرپاكردن، ئەو چانسەیان لەدەستدا.
دەربارەی ئەوەی بۆچی ئیخوان لە میسر قەدەغە كرا، سیسی دەڵێت ئەوان روبەڕووبوونەوەیان هەڵبژارد و میسریش تەنیا لەوانە خۆش دەبێت كە توندوتیژییان بەكارنەهێناوە و ئێستاش هەلیان هەیە بەشداری لە دروستكردنی ژیانی سیاسی میسر.
جەختیش دەكاتەوە كە میسرییەكان دەركیان بە مەترسییەكانی ئیسلامی سیاسی كردووە و ئەگەر ئەو جوڵانەوەیان لەدجژ ئەنجام نەدانایە، هەموو جیهانی عەرەب دەكەوتە نێو شەڕی ناوخۆییەوە.