ژمارەی ئاوارەكانی كۆبانێ گەیشتە 60 هەزار كەس
نووچەنێت-ئاژانسەكان
ژمارەی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لەناو توركیا روو لە زیادییە.
نوعمان قورتولموش جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا شەممە 2ی ئەیلوول رایگەیاند ژمارەی ئەو كوردانەی ناوچەی كۆبانێ كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو روویان لە توركیا كردووە گەیشتۆتە 60 هەزار كەس.
حكومەتی توركیا رایگەیاندووە كە ووڵاتەكەی رۆژی هەینی 19ی ئەیلوول دەروازەیەكی سنووری كردۆتەوە بۆ پەڕینەوەی كوردەكانی دەڤەری كۆبانێ بەرەو ناو توركیا.
خەڵكی ناوچەی كۆبانێ، كە داعش 60 گوندی لێ داگیركردوون و بەرەو سەنتەری شاری كۆبانێ دەچێت، داوای فریاگوزاری دەكەن هەتا تووشی جینۆساید نەیەن لەسەر دەستی چەكدارانی داعش.
شاری كۆبانێ لە باكووری سوریا و سەر بە پارێزگای حەلەب هەڵكەوتووە و ژمارەی دانشیتوانەكەی بە نزیكەی ملیۆنێك كەس مەزەندە دەكرێن و زۆرینەیان كوردن.
رژێمی بەشار ئەسەد لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا ناوی ئەم شارەی كوردستانی گۆڕیبوو بۆ عەینولعەرەب.