سەدا نەوەدی خەڵكی جەلەولا لە شارۆچكەكە هەڵاتوون
نوچەنێت-ئاژانسەكان
بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا دەڵێت دوای ئەوەی داعش شارۆچكەی جەلەولای داگیركرد 90%ی خەڵكەكەی بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵاتوون.
ئەنوەر حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا دەڵێت ئەوانەی هەڵاتوون لە ترسی كردە وەحشیگەرییەكانی داعش هەڵاتوون و تەنیا كەمینەیەكی بچووك لەناو شارۆچكەكە ماونەتەوه.
بە ووتەی ئەنوەر حسێن ئەوانەی ماونەتەوە لە شارۆچكەكەدا، جگە لە بەتەمەن و كەمئەندامەكان، ئەوانەن كە دەمارگیرن و هاوسۆز بۆ داگیركاریی داعش.