راگەیاندنی یەكێتی: دژە تیرۆر چاوەڕوانی فەرمانن، بۆ چوونە ناو خاكی كوردستانی رۆژئاوا

0

nuche (4)راگەیاندنی یەكێتی: دژە تیرۆر چاوەڕوانی فەرمانن، بۆ چوونە ناو خاكی كوردستانی رۆژئاوا

 

نوچە: سلێمانی
راگەیاندنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێن، هێزەكانی دژە تیرۆر لەسەر سنووری كوردستانی رۆئاوان و چاوەڕوانی فەرمان دەكەن، تا بچنە ناو خاكی ئەو بەشەی كوردستان و شەڕی داعش بكەن.
سەرچاوەیەك لە دژە تیرۆر لە رێی راگەیاندنەكانی یەكێتییەوە رایگەیاند “بۆ بەهاناوەچونی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كە لەئێستا روبەرٍِووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بونەتەوە هێزێكی تایبەتی دژەتیرۆر لەسەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستاندایەو چاوەڕوانی رێنمایی یاسایین تا بەشێوەیەكی رەسمی بچنە رۆژئاوای كوردستان”.

ئەو سەرچاوە وتوویشیەتی “لەشاری سلێمانیش هێزێكی تری دژەتیرۆر لەحاڵەتی ئامادەباشیدان و هەركاتێك فەرمانی جوڵەیان پێبكرێت بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەوا بەرەو رۆژئاوا بەڕێدەكەون”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com