هەڵگورد حیكمەت: 300 راوێژكاری سەربازی ئەمریكی لە كوردستانن
نوچەنێت-ئاژانسەكان
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی كوردستان هەینی 19ی ئەیلوول رایگەیاند ژمارەی ئەو راوێژكارە ئەمریكییانەی گەیشتونەتە هەرێم ئێستا 300 كەسن.
بەپێی لێدوانی هەڵگورد حیكمەت بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەركی ئەو راوێژكارانە راهێنانی پێشمەرگەیە لەسەر بەكارهێنانی ئەو چەكە ئەمریكییە پێشكەوتووانەی بەمدواییانە گەیشتوونەتە هەرێم، هەروەها رێنماییكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەربارەی پلانی سەربازی لە جەنگی دژەتیرۆردا.
حیكمەت ئاماژەشی كردووە بە دامەزراندنی بنكەی سەربازی ئەمریكی لە هەولێر و وتویوتی راوێژكارانی كوردی و ئەمریكی سەرگەرمی كارەكەن، كە فڕۆكەخانەیەكی سەربازیش لەخۆی دەگرێت.