سكۆتلەندا بڕیاری مانەوەی لەگەڵ بریتانیا دا
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی راپرسی سكۆتلەندا بۆ سەربەخۆیی، 55%ی دەنگدەران بڕیاریانداوە لەگەڵ بریتانیا بمێننەوە و 45% لەگەڵ سەربەخۆیی بوون.
ئەلێكس سالمۆند كە رێبەری كەمپەینی سەربەخۆیی سكۆتلەندا بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلول دانی بە شكستی كەمپەینەكەی دا نا و دوای سوپاسی ئەو 1,6 ملیۆن كەسەی دەنگیان بۆ سەربەخۆیی ووڵات داوە و داوای لە سەرجەم هاوڵاتیان كرد خزمەتی وڵات بكەن و بەو ئەنجامەش رازی بن كە لە سندوقەكانی دەنگدانەوە دەرچووە.
لەلایەكی ترەوە ئەلیستەیر دارلینگ رێبەری كەمپەینی مانەوە لە چوارچێوەی بریتانیا سەركەوتنی كەمپەینەكەی خۆی راگەیاند.