لەسەر ڕەوشی کۆبانی مەکتەبی سیاسییەکێتی ڕاگەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

0
لەسەر ڕەوشی کۆبانی مەکتەبی سیاسییەکێتی ڕاگەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
nuche kobani
نوچە: هەولێر
بە هۆی پەلامردان و گەمارۆدانی کۆبانی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە و داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات بە هانای خەڵکی کۆبانییەوە بچن و لە چەکدارانی داعش ڕزگاریان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” ئەم هێرش‌و شەڕە، لەكاتێكدا روو دەدات، خۆشبەختانە ئەمریكا‌و رۆژئاوا، بڕیاریان داوە لەهەموو شوێنێك هێرش بكەنە سەر داعش. كۆبانی، شارێكی رۆژئاوای كوردستانەو ئاشكرا، لەبەرچاوی هەموو دەوڵەتان‌و ناوچەكە، لەسەر دەستی داعشەكان قەتڵوعام دەكرێین.” .
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
راگەیەندراوێكی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر گەمارۆدانی كۆبانی

جەماوەری گەلەكەمان!
وڵاتانی پشتیوانی كوردستان!
ئەی هێزە كوردستانی‌و عیراقییەكان!

چەند رۆژێكە، شاری كۆبانی كەوتۆتە بەر هێرشێكی فراوانی داعشەكان‌و بەهەموو چەكێكی قورس، ناوشارەكە بۆردومان دەكەن‌و زیانی زۆریان لەخەڵك‌و شارەكە داوە. شەهیدو بریندارێكی زۆریش دراوون. تەنانەت چاوەڕێی كارەساتی مرۆیش لەو شارەدا دەكرێ‌.

ئەم هێرش‌و شەڕە، لەكاتێكدا روو دەدات، خۆشبەختانە ئەمریكا‌و رۆژئاوا، بڕیاریان داوە لەهەموو شوێنێك هێرش بكەنە سەر داعش. كۆبانی، شارێكی رۆژئاوای كوردستانەو ئاشكرا، لەبەرچاوی هەموو دەوڵەتان‌و ناوچەكە، لەسەر دەستی داعشەكان قەتڵوعام دەكرێین.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوا دەكات ئەنجومەنی ئاسایش‌و ئەمریكا‌و وڵاتانی رۆژئاوا، بەهانای شاری كۆبانییەوە بچن‌و خەڵكەكە لەو جانەوەرانەی داعش رزگار بكەن. بەپەلەش كۆمەك بەخەڵكەكە بگەیەنن.

هەروەها داوا لە حكومەتی عیراق، كۆماری ئیسلامی ئێران‌و توركیاش دەكەین، هەرچییەكیان پێدەكرێ، هاوكاری ئەو قارەمانانە بكەن كە بەرگری لەشاری كۆبانی دەكەن‌و بۆ یارمەتیدانی خەڵكەكەش، بڕیاری مرۆیی بەپەلە بدەن‌و بگەیەنن.

حكومەتی كوردستانیش، ئەگەرچی هێزی پێشمەرگە لەشەڕێكی فراواندایە دژی داعش، بەڵام بەهەر رێگەیەك دەگونجێ‌‌و دەكرێ‌، پێویستە هیممەتی كوردستانی بۆ ئەو شارە كوردستانییە بكرێ‌. چونكە، هەموولایەك دەزانین شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا، چ رۆڵێكی جوامێرانەیان لەكاتی كارەساتی شەنگالدا، بینی.

سڵاوتان لێبێ‌ .. خەڵكە خۆڕاگرەكەی كۆبانی.
سڵاوتان لێبێ‌ .. پارێزەرانی خەڵكی كۆبانی.
سڵاوتان لێبێ‌ .. شەهیدانی كۆبانی.

راگەیاندنی
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2014/9/18

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com