ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ گۆڕان: یەكێتی بۆتە پاشكۆی پارتی یان ئێوە؟
نوچە: هەولێر
ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بزووتنەوەی گۆڕان بە كەمینەیەكی شكستخواردووی ناو یەكێتی ناو دەبات و دەیشڵێت ” ناچار خۆیان جیا كردەوه لە یەكێتی و كاریان لەسەر دژایەتی یەكێتی كرد بەبیانوی ئەوەی یەكێتی بۆتە پاشكۆی پارتی توانیان سەرنجی بەشێك له دەنگدەرانی یەكێتی بۆخۆیان راكێشن تا ئێرە سەركەوتووبون و توانیان بەشێك لە دەنگدەرانی یەكێتی ھەڵبخەلەتێنن تاكو دەنگ بەو بزوتنەوە دۆراوە بدەن و بگەن بە مەرامی گلاوی خۆیان”، روو لە دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات و دەڵێت “من دەپرسم ئایا یەكێتی بۆتە پاشكۆی پارتی یان بزوتنەوەی گۆران؟”.
پارێزەر نیاز عوزێری ئەندامی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی بڵاو كردۆتەوە، كە قسە كردنە لەگەڵ دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، لە بابەتەكەیدا بزووتنەوەی گۆڕان بە باڵێكی شكستخواردووی پێشووی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ناو دەبات و نووسیویەتی “بزوتنەوەی گۆران بەشێكی كەمینە بوون لە نێو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنەكانی نێو ئۆرگانەكانی یەكێتی لە ساڵی (٢٠٠٦) وەك باڵی ریفۆرم خوازی نێو یەكێتی خۆیان ناساند كەچی دوای راگەیاندنی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەكە دەركەوت كە ئەو باڵە شكستێكی گەورەی بەدەست ھێناوە لە نێو یەكێتی سەرەرای ئەوەی ھەڵبژاردنەكە لەسەر داوای ئەو باڵەی نێو یەكێتی بوو ناچار خۆیان جیا كردەوه لە یەكێتی و كاریان لەسەر دژایەتی یەكێتی كرد بەبیانوی ئەوەی یەكێتی بۆتە پاشكۆی پارتی توانیان سەرنجی بەشێك له دەنگدەرانی یەكێتی بۆخۆیان راكێشن تا ئێرە سەركەوتووبون و توانیان بەشێك لە دەنگدەرانی یەكێتی ھەڵبخەلەتێنن تاكو دەنگ بەو بزوتنەوە دۆراوە بدەن و بگەن بە مەرامی گلاوی خۆیان”.
ئەو ئەندامەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، روو دەكاتە دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و چەند پرسیارێكی لێكردوون “من دەپرسم ئایا یەكێتی بۆتە پاشكۆی پارتی یان بزوتنەوەی گۆران، من دەپرسم ئایا پارتی پێشتر بەھەڵە لە ھەڵویستی بزوتنەوەی گۆران تێگەیشتبوو یاخود بزوتنەوەی گۆران لە ئێستادا ھەڵویستی خۆی گۆریووە؟”.
لە كۆتایی بابەتەكەیشدا نووسیویەتی “وەڵامی پرسیارەكانم دەھێلمەوە بۆ دەنگدەرانی بزوتنەوی گۆران، ھیوادارم دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆران وەڵامم بدەنەوە”.
