تەرمی 40 داعش لە میحوەری خازر بەجێماوون
نوچەنێت-سۆمەریە نیوز
بەرپرسێكی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەڵێت لە جەنگی كۆنترۆڵكردنەوەی حەسەن شام و گوندەكانی تری میحوەری خازردا تەرمی 40 چەكداری داعش بەجێماوون.
شەوكەت زێباری فەرماندەی فەوج لە هێزەكانی زێرەڤانی لە لێدوانێكیدا بۆ سۆمەریە نیوز جەختی كردۆتەوە كە لە شەڕەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی حەسەن شام و گوندەكانی دەوروبەریدا 40 تەرمی كوژراوانی داعش كەوتونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و 12 ئوتومبیلی سەربازیشیان لێ سوتێنراوە.
دوای كۆنترۆڵكردنی ئەو گوندانە لەلایەن پێشمەرگەوە، داعش بەرەو ناو شارۆچكەی بەرتللە (35 كیلۆمەتر رۆژهەڵاتی موسڵ) هەڵاتوون.
