داعش بەربەست لەسەر رێگاكانی موسڵ دادەنێت
نوچەنێت-ئاژانسەكان
بەپێچەوانەی پلانی جارانیانەوە كە هێرشیان دەهێنایە سەر كوردستان، ئێستا داعش لە ترسی هێرشی پێشمەگە بەربەست لەسەر ئەو رێگایانە دادەنێت كە لە هەولێر و دهۆكەوە بەرەو موسڵ دەچن.
لەمبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی “ئەخبارییە” لە پارێزگا نەینەواوە دەڵێت لە بەرەبەیانی چوارشەممە 17ی ئەیلوولەوە چەكدارەكانی داعش دەستیان بە دروستكردنی بەربەستی لمی و داخستنی دەروازەكانی باكور و رۆژهەڵاتی شاری موسڵ كردوە، چونكە ترسیان هەیە لەوێوە (هەولێر و دهۆك) هێرشیان بكرێتە سەر.
بە وتەی پەیامنێرەكە، چەكدارەكانی داعش لە دەروازەی موسڵ كۆبوونەتەوە بە چەكی مامناوەند و سوكەوە، بەتایبەت لەو بەشانەی رێگای دهۆك و هەولێر و كەركوكیان دێتە سەر.
وەك ئەلئەخبارییە دەڵێت چەكدارەكان هەم عێراقی و هەم بیانییان تێدایە.