حەیدەر عەببادی : نانێک لەگەڵ کورد دەکەین بە دوو کەرتەوە، کوردستان مافی هەناردەکردنی نەوتی هەیە
نوچەنێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کوردستان دەتوانێت نەوت هەناردە بکات، كاتی ئەوەیە بەجدیی بێنە پێشەوەو چارەسەری كێشەكان بكەین.
لە دیدارێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ کەناڵی عێراقییە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند”هەرێمی كوردستان دەتوانێت نەوت هەناردە بكات، بەپێی یاساو دەستوور، بەڵام دەبێت داهاتەكەی بۆ هەموو عێراق بێت، چۆن داهاتی نەوتی بەسرە بۆ هەموو عێراقە”.
عەبادی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە “بە شاندی دانوستاندنكاری كوردم گوتووە، من ئامادەم نانێكتان لەگەڵ بكەم بە دوو كەرتەوە”. چونکە بەقسەی عەببادی ” من خۆشیی هەرێمی كوردستانم دەوێ ، خۆم بە سەرۆكوەزیرانی هەموو عێراق دەزانم لە زاخۆ تاوەكو فاو”
لەبارەی ئەو بەڵێنەی کە عەببادی داویەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وەک سەرۆک وەزیران لەو دیدارەدا وتی، ئەگەر کورد بەجدی بێتە پێشەوە کێشەکان چارەسەر دەبن دەشڵێت پێشتر کورد دەیانگوت كێشەكە شەخسیە”ئێستا ئەو دەموچاوانە نەماون، كاتی ئەوەیە بەجدیی بێنە پێشەوەو چارەسەری كێشەكان بكەین”.