وردەكارییەكانی رێككەوتنی (17ی نیسان)ی پارتی و گۆڕان جێبەجێ‌ دەكرێن

0

rrوردەكارییەكانی رێككەوتنی (17ی نیسان)ی پارتی و گۆڕان جێبەجێ‌ دەكرێن
نوچە: تایبەت
وردەكاری رێكەوتنی (17ی نیسان)ی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش دەڵێت “لە نێوەی رێ كەس بەجێناهێڵین”.
رێكەوتنی (17ی نیسان)ی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان، كۆتایی بە قۆناغی ئۆپۆسیۆنی هێنا و بزووتنەوەی گۆڕانیشی لە حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنەوە كرد بە حیزبێك، كە پشكی گەورەی لە دەسەڵاتدا هەبێت.
بووسك نوری شاوێس ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، كە ئەوان لە نیوەی رێدا كەس بەجێناهێڵن، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە “بە كەسمان نەگوتووە دەنگ بە كێ بدەن و ئەگەر پرۆسەكەیش بكەوێتە دەنگدانەوە، ئێمە بەڵێنمان داوە دەنگ بە گۆڕان دەدەین و پارتی تا نیوەی ڕێگە لەگەڵ كەس ناڕوات، بەڵكە تا سەر دەڕوات“.
هەروەها وتویشییەتی “گلەییشمان لە یەكگرتوو و كۆمەڵ كردووە كە چوار ساڵ هاوپەیمانی گۆڕان بوون و ئێستایش لە پشگیرییان پاشگەز بوونەتەوە“.
چاودێرێكی سیاسی كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە نوچەی وت “پارتی و گۆرٍان وردە وردە خەریكی جێبەجێ‌ كردنی رێكەوتنی (17ی نیسان)ن، كە بەدیلی رێكەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتییە”.
ئەو چاودێرە وتیشی “لە هەموو كۆبوونەوە فەرمییەكاندا، لە هەموو سەردان و پێشوازییەكاندا، ئەندامی گۆڕان لە ناو شاندە كوردییەكاندا دەبینرێت، بەڵام یەكێتی زۆرجار غایبە، ئەمەیش دەیسەلمێنێت كە ریكەوتنی (17ی نیسان) بەدیلی رێكەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتییە”.
ئەو چاودێرە وتیشی “پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ بە بزووتنەوەی گۆڕان دەدات، قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە پارتی وەزارەتێكی خۆی بە بزووتنەوەی گۆڕان دەدات و داوایشی لێكردووە بە گوێرەی ئیستیحقاقی خۆی، سەدە بیست و پێنجی پۆست لە هەموو دامودەزگەكانی هەرێم بە بزووتنەوەی گۆڕان بدرێت، ئەمە بۆ خۆی هەوڵێكە بۆ جێبەجێ‌ كردنی وردەكاری رێكەوتنی (17ی نیسان)ی نێوان پارتی و گۆڕان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com