داعش ژێر زەوی موسڵ و تكریت هەڵدەكۆڵێت
نووچەنێت-ئاژانسەكان
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان، رێكخراوی توندڕۆی داعش هەستاوە بە هەڵكەندنی چەندین رێڕەوی ژێر زەمینی لەژێر هەردو شاری تكریت و موسڵدا، ئەویش وەك ئامادەسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشەی هاوپەیمانان كە رێكخراوەكە چاوەڕوان دەكات لەماوەی داهاتوو بكرێتە سەری.
زانیارییە هەوڵگرییەكان دەڵێن چەند رۆژێكە داعش سەرگەرمی لێدانی ئەو رێڕەوە زەمینییانەیە و ئەو خۆڵ و بەردەشی لە ئەنجامی هەڵكۆڵینی زەوییەوە پەیدا دەبێت دەیگوازێتەوە و سەنگەرەكانی پێشەوەی پێ توندوتۆڵ دەكات.
لە پرۆسەی هەڵكەندنەكەدا هەزاران چەكدار و هەواداری داعش شەو و رۆژ كار دەكەن.
پێدەچێت بیرۆكەی ئەم كارەی داعش، هەمان بیرۆكەی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بێت كە چەندین ریِڕەوی لەژێر خاكی غەززەدا هەڵكۆڵیوە و بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بەكاریان دێنن، هەروەك چۆن هەوڵیانداوە ئەو چاڵانەوە درێژ بكەنەوە بۆ قوڵایی خاكی دوژمنەكەیان