قاعیدە داوا لە ئیسلامییەكان دەكات لە دژی “هاوپەیمانێتی شەیتان” یەكگرن
نووشەنێت-مەداپرێس
لە بەیاننامەیەكدا هەردوو باڵی جەزیرە و مەغریبی رێكخراوی ئەلقاعیدە داوایان لە ئیسلامییەكانی عێراق و سوریا كرد ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و واز لە شەڕی نێوانیان بهێنن و بەڕوی هەڵمەتی ئەمریكا و هاوپەیمانێتییە شەیتانییەكەیدا بوەستنەوە كە بە وتەی ئەوان مەبەستییەتی هەمووان تێكبشكێنێت.
پێشووتر داعش دەستیدابووە شەڕ لەدژی بەرەی نووسرە لە سوریا كە بە درێژكراوەی ئەلقاعیدە لەناو سوریا دادەنرێت، هەروەن لەناو عێراقیش جگە لە داعش چەندین گروپی توندڕۆی ئیسلامیی هەن كە لەگەڵ یەكتر ناكۆكن و زۆركات پەلاماری یەكتریان داوە و لە یەكیان كوشتووە.