ئەمریكا: هەماهەنگیمان لەگەڵ رژێمی ئەسەد نەكردووە

0
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ئەمریكا: هەماهەنگیمان لەگەڵ رژێمی ئەسەد نەكردووە

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

ماری هارف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێكمدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن بە توندی رەتیكردەوە وڵاتەكەی هەماهەنگی هەواڵگری لەگەڵ رژێمی ئەسەد كردبێت، راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ.
رۆژنامەی وەتەنی سەر بە رژێمی سوریا دووشەممە 15ی ئەیلول بڵاوی كردەوە كە لە چەند هەفتەی رابردودا ویلایەتە یەكمگرتووەكان لەڕێگەی لایەنێكی سێیەممەوە زانیاری هەواڵگری داوەتە دیمەشق سەبارەت بە جموجوڵەكانی داعش و كۆبوونەوەی سەرانیان و شوێنی حەشاردانی چەك و تەقەمەنییەكانیان ئەوەش یاریدەدەرێكی باش بووە بۆ فڕۆكەكانی سوریا تا بە ووردی ئامانجەكانیان لە لێدانی داعش بپێكن.
بەڵام دوای رۆژێك لە بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی رۆژنامەی وەتەن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە توندی ئەو هەواڵەی رەتكردەوە وتی “هەرگیز هەماهەنگی لەگەڵ رژێمەكەی ئەسەد ناكەین، ئەمە شتێكە بڕاوەتەوە، لەوە روونتر چی هەیە بیلێم؟”
وتەبێژەكە وتویەتی ئێمە هیچ زانیارییەكەی هەواڵگریمان بە رژێمی ئەسەد نەداوە، ئەگەر بشزانین لایەنێكی سێیەم زانیاری ئێمەی گەیاندۆتە ئەو رژێمە، بە توندی ئاگاداری دەكەینەوە واز لەو كارە بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com