جبوری گلەیی لە پێشمەرگە دەكات

0
ئەحمەد جبوری

ئەحمەد جبوری

جبوری گلەیی پێشمەرگە دەكات

نووچەنێت-بەغدا

ئەحمەد جبووری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی سوننەكان دەڵێت هێزەكانی پێشمەرگە لە زوممار وەك تیرۆریست مامەڵە لەگەڵ عەرەبەكانی ناوچەكە دەكەن.
لە بەیاننامەیەكمدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردۆتەوە ئەحمەد جبوری ئەندامی لیستی هاوپەیمانێتی عێراق كە ئێستا بەشێكە لە لیستی هاوبەشی سوننەكان دەڵێت “لەكاتێكدا هەموان بەڕوی ریچكخراوی داعشدا وەستاوینەتەوە، داوا لە حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم زیان بە كەسانی سڤیل نەگەیەنن بەتایبەت دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بە تێك و پێكدانی ماڵی كەسانی مەدەنی ناحیەی زوممار كردووە”.

لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە “هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆمەڵگەی بەرزان دەستیان بەسەر كەل و پەلی خەڵكی ناوچەكەدا گرتووە و خانوەكانیان تێكداوون و زەوی و زاریان وێران كردوون و وەكو تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ كردوون”. جبوری هۆشداری داوە كە ئەو خەڵكە زیانلێكەوتووە لەوانەیە بەجۆرێك هەڵوێست وەربگرن كە زیان بە پرۆسەی لەناوبردنی تیرۆر بگەیەنێت.
جبوری لە كۆتاییدا داوای لە حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانی كردووە فەرمان بكەن بە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی پرۆسە سەربازییەكان زیانیان پێگەیشتووە و “ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بكەن، ئێمە وەك هەولێك بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە لەژێر پەردەی جەنگی دژەتیرۆر تەماشای دەكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com