ئەمریکا لەمەودوا لە تانکەرە نەوتییەکانى داعش دەدات
بۆ مایەپووچکردنى دارایى داعش، ئەمریکا بڕیاریداوە لەمەودوا هەموو ئەو دامەزراوە نەوتییانە بکاتە ئامانج کە بوونەتە سەرچاوەى دارایى داعش.
بەپێى بابەتێکى رۆژنامەى واشنتن پۆست، رێگایەکى گرنگى شکستپێهێنانى داعش بڕینى کۆمەکە داراییەکانە بۆ ئەو رێکخراوە، جا ئەوە بێت کە ووڵاتان پێیدەدەن، یان ئەوەى لەڕێگاى داهاتى ناوخۆییەوە پەیداى دەکات.
رێگایەکى گرنگى پارەپەیداکردنى داعش، دەرهێنان و پاڵفتەکردنى نەوت و بەرهەمەکانیەتى، ئەوە جگە لەوەى سووتەمەنى ئوتومبیلە سەربازییەکانیشى لێ بەرهەمدێنێت.
بۆیە وەکو رۆژنامەکە ئاماژەى پێکردووە ئەمریکا لەمەودوا ئەو تانکەرە نەوتییانەش دەکاتە ئامانج کە نەوتى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش دەگوازنەوە، ئەوەش چونکە ناتوانرێت بەشێوەى فەرمى گەمارۆ بخرێتە سەر بازرگانیى نەوتى داعش، وەک ئەوەى دژى ئێران ئەنجامدەدرێت، لەبەرئەوەى داعش وەکو ئێران لەڕێگەى کەناڵى جێگیر و فەرمییەوە نەوت ناگوازێتەوە
ئەمریکا لەمەودوا لە تانکەرە نەوتییەکانى داعش دەدات
0
Share.