ئارێز عەبدوڵلا هێرش دەكاتە سەر باڵەكەی بەرهەم ساڵح و بە كویلە ناویان دەبات

0

ttttئارێز عەبدوڵلا هێرش دەكاتە سەر باڵەكەی بەرهەم ساڵح و بە كویلە ناویان دەبات

 

نوچە: هەولێر
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هێرش دەكاتە سەر باڵەكەی بەرهەم ساڵح و بە كویلە و مشەخۆر و دەربار و قەڵەم فرۆش ناویان دەبات.
ماوەكانی پێشوو بەهۆی لێدوای عادل موراد لەسەر بەرهەم ساڵح، كە پێگوتبوو جێی لە ناو یەكێتی نەماوە، ژمارەیەك كادیر و رۆژنامەنووسی یەكێتی كە سەر بە باڵی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحن، وەڵامی ئەو لێدوانەی عادل مورادیان دایەوە، هەر بەو هۆیەشەوە ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لە پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ، ئارێز لە نووسنێكی كورتدا كە لە ماڵپەڕی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بڵاو كراوەتەوە، هێرشی كردۆتە سەر ئەو كەسانە و بە كویلە و مشەخۆر و قەڵەم فرۆش ناوی بردوون.
ئارێز نووسیویەتی “پاش چاوپێكەوتنێكی به‌ریز كاك عادل موراد‌و قسە كردنی لەسەر دكتۆر بەرهەم ساڵح، سات لە دوای سات مورید‌و كۆیلەی بەرپرسان دەستیان بە هێرش كردن بۆ سەر كاك عادل موراد دەست پێ كردوە”.
هەروەها نووسیویەتی “عادل موراد یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی‌و پێشتریش بەشداری لە شۆڕشدا كردوە، بڕواش ناكەم تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بە هەموو ئەو پۆست‌و پایانەی هەیەتی هێندەی توانا ئەحمەد‌ و لاوه‌ند نه‌وزاد وئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ ده‌گرن لە یەكێتی سودمەند بوبێتن چجای بەرپرسانی باڵای مەكتەبی سیاسی”.
لە بەشێكی تری نووسینەكەی دا هاتووە “وەك چۆن قسەكانی عادل موراد بەرپرسیارانە بوە‌و پێویست بوو هەلوێستی خۆی رابگەیەنێـ دور لە بۆچونی شەخسی خۆی چونكە پلەیەكی حزبی هەیە‌و خۆیشی وەك كاك بەرهەم پێشتر دەستی كێشایەوە‌و دواتر گەرایەوە بۆ كار كر دن، ئەو شێوازەی هەریەك لە توانا‌و لاوەند پێیان نوسیوە بە هیچ شێوەیەك لە ڕوی حزبیەوە ناگونجێت‌و بە بڕوای من ئەم نوسینانە جگە لە تۆخكردنەوەی هێڵی پیاوپیاوێنە‌و كۆیلایەتی بۆ بەرپرسان هیچی تری لێ سەوز نابێت‌و دواجاریش لەناو كادران قەدری ئەو كادرانە ئەشكێت لەبری یەكێتی بون، پیاوی بەرپرسانن‌و بونەتە سپەر‌و قەڵغانی ئەو كەسانە. لەبری ئەوەی قەڵەم‌و گوفتار‌و رەفتاریان بخەنە خزمەتی خەڵك‌و پاشانیش یەكێتی”، هەروەها نووسیوییەتی “زۆر سەیریشە، ماوەی چەندین مانگە هێرش، تەشهیر، جنێو، هەزاران تۆمەت بۆ یەكێتی‌و مام جەلال‌و لە سەرەوە بۆ خوارەوەی یەكێـی دروست دەكرێت یەك دێڕی كاك توانا‌و كاك لاوەندمان نەبینی، باشە ئەی بۆچی كە قسە لەسەر كاك بەرهەم ساڵح دەكرێت خێرا دێنەگۆ؟؟؟
وەڵامی ئەوەش بۆ خۆتان، قسەی منیش لەسەر كاك بەرهەم وهه‌موو ئەو بەناو كادرانەیە كە بونەتە مشەخۆر‌و لە دەوری بەرپرسان رۆڵی خراپ ئەگێڕن بە قەڵەمە دەربار‌و فرۆشراوەكانیان”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com