بزانە بۆ موچەی بەرپرسە پلە باڵاكانی عێراق، مانگانە چەند لە بودجە خەرج دەكرێت

0

---

بزانە بۆ موچەی بەرپرسە پلە باڵاكانی عێراق، مانگانە چەند لە بودجە خەرج دەكرێت

 

نوچە: هەولێر
موچەی سەرۆك كۆماری عێراق و جێگرەكانی و سەرۆك وەزیران و جێگرەكانی و سەرۆكی پەرەمان و جێگرەكانی و ئەندام پەرلەمانەكان و وەزیرەكان ئاشكرا دەبێت، كە رێژەیەكی زۆری بودجە بۆ موچەی ئەو پلە باڵایانە خەرج دەكرێت.
سایتی مەسەلەی عێراقی چەند زانیارییەكی لە بارەی موچەی بەرپرسە پلە باڵاكانی عێراق بڵاو كردۆتەوە، كە بە گوێرەی ئەو زانیارییانە بێت، موچەی سەرۆك كۆماری‌ عیراق (120) ملیۆن دینار‌و جێگری‌ سەرۆك كۆمار (100) ملیۆن دیناره‌.

موچەی سەرۆكی‌ پەرلەمان عێراق (90) ملیۆن دیناره‌، جێگری‌ یەكەمی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق (70) ملیۆن دینارە، جێگری‌ دوەمی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران (60) ملیۆن دیناره‌، ئەندامانی‌ پەرلەمان (30) ملیۆن دینار لەگەڵ موچەی‌ پاسەوانەكانیان.

موچەی سەرۆكی وەزیرانی‌ عێراق (90) ملیۆن دیناره‌ و جێگری‌ سەرۆك وەزیران (70) ملیۆن دینار، وەزارەتە سیادییەكان كە ژمارەیان (5) وەزارەتە (60) ملیۆن دینار وەزارەتە خزمەتگوزاریەكانیش (50) ملیۆن دینار، وەزارەتەكانی‌ دەوڵەتیش (40) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com