هیومان رایتس ۆچ: فڕۆکە عێراقییەکان ئاوارەکان بۆردومان دەکەن
نووچەنێت-ئاژانسەکان
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکیدا داواى لێکۆڵینەوە دەکات لە کوشتن و بریندارکردنى چەندین کەسى سڤیلى ئاوارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى عێراقەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ى ئەیلوول، رێکخراوى چاودێریى مافەکانى مرۆڤ کە رێکخراوێکى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت رۆژى 1ى ئەیلوول فڕۆکە جەنگییەکانى سەر بە حکومەتى عێراق بۆردومانى قوتابخانەیەک دەکەن لە شارۆچکەى عەلەم سەر بە شارى تکریت کە چەند خێزانێکى ئاوارەى تێدابووە کە لە دەوروبەرى 70 کەس پێکهاتوون، لە ئەنجامدا 31 کەس دەکوژن کە 24 یان منداڵ بوون و 41 کەسى دیکەش بریندار دەکەن. رزگاربووەکانى ناو قوتابخانەکە کە قسەیان بۆ رێکخراوەکە کردووە، ووتوویانە ئەو قوتابخانەیە نە چەکى تێدابووە نە ئەندامانى رێکخراوە چەکدارەکان و تەنیا خەڵکى ئاوارەى مەدەنى تێدا بووە
رێکخراوەکە جگە لە داواکردنى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى دەکات دەکات فشار بخەنە سەر بەغدا تا کردەوەى لەو جۆرە دووبارە نەکاتەوە.
ئەم بەیانامەیەى هیومان رایتس ۆچ دواى رۆژێک دێت لە بڕیارى حەیدەر عەبادى بە وەستاندنى بۆردومانى سەر ناوچە مەدەنییەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش.
دەسەڵاتدارانی عێراقی دەڵێن فڕۆکەکە ویستویەتی ئۆتۆمبیلێک لە نزیک قوتابخانەکە بۆردومان بکات کە وا دیار بوە چەکدارانی داعشی تێدابوبێت