هەرچی حیزبی ئیسلامیی کوردییە پاشکۆی حیزبێکی ئیسلامی عەرەبییە
حەمەڕەشید هەرەس
داعش هێزێکی لە بننەهاتووی هەموو نەتەوەی عەرەبە، دووبارەبوونەوەی ئەو هێزە ئیسلامییە یە کە لە نێوە دۆرگەی عەرەبەوە هاتن بۆ داگیر کردنی ئە ووڵاتانەی کە ئێستا پێی دەوترێت نیشتمانی عەرەبی.
مەترسی دابڕ بوونی باشووری کوردستان لە عیراقی عەرەبی بە تایبەتی و، دابڕبوونی هەموو عیراق لە سوننەی عەرەبی هۆکاری سەرەکی هێرشەکەیە.
لە ئێستادا وەك ئیسلام رەنگیان داوەتەوە و، لەکاتی سەرکەوتنیادا وەك شۆڤێنی عەرەبی ئەکەونەوە بە عەرەب کردن، ئەمە دووبارە بوونەوەی مێژووی ئیسلامە. ئەی ئەوە نیە ووڵاتی ئەو نەتەوانەی ئیسلام داگیری کردوون ئێستا هەر هەموویان ووڵاتی عەرەبین؟
عەرەب وەك ئایدۆلۆجیا هەمیشە پاشکۆی نەتەوەکانی تریشیان هەبووە، بە کوردیشەوە.
جا لێرەدا هەڵوێستی شەرمنانە و بێشەرمانەی ئیسلامی سیاسی کورد نیە، ئەم عەرەبانەی وەك ئیسلامی سەلەفی و تەکفیری و میانڕەو و چی و چی پێناسە ئەکرێن، بێگومان وەك دەبینین هەمان بۆچوون لە ناو کوردیشدا هەیە، جا کامەیان زۆرتر لێیانەوە نزیکە، ئەوا بێ چەند و چوون پاشکۆی ئەوانن و بە ئاشکرا بەرگرییان لێ دەکەن. ئەوانەش کە وەك باوەڕ لێیانەوە زۆر نزیك نین، ئێستاخۆیان ساغ نەکردۆتەوە، لەگەڵیان بن یان بێلایەن( نەك دژ) بێگومان ئەگەر هێزیان پەیدا کرد ئەمانیش هەر لایەنن، چونکە هێز تەرازووی هەلوێستە.
داعش هێزێکی ئاسایی ئەمڕۆ و سبەی نیە، ئەم هێزە بۆ ئەوە دروست بووە کۆتایی نەیەت، قووڵاییەکەیان هەموو ووڵاتانی عەرەبە، هەموو توانای ووڵاتانی عەرەبیان لە پشتەوەیە، رەوتەکەیان وا خستۆتە ڕێ، کۆنتڕۆڵی هەر هەموو جیهان بکەن، بۆیە لەبەر ئەم مەترسییە هەموو جیهان کوتوونەتە یارمەتی کورد، چونکە ئەگەر سامانی کوردستان داگیر بکەن و، لەم دەڤەرەدا جێگیر ببن، ئەبن بە چاوگەیەکی تێڕۆڕیستی، ئەوەی پێی بڵێیت پێشکەوتن و ئاوەدانی نایهێڵن. ئەم هێزە تەواوکەری رێگاکەی بن لادن و وەهابییەکانە و، گۆڕەپانی چالاکییەکانیان هەموو جیهانە.
جا ئەگەر تۆزێك وورد بینەوە، ئەوا هاوکێشەیەکی زۆر ئاسانمان دەست ئەکەوێت، هەرچی حیزبەکانی ئیسلامیە کوردەکانە هەر یەکەی پاشکۆی حیزبە بەرامبەرەکەیەتی لە حیزبە ئیسلامە عەرەبییەکە، هەموو ئاوەکەیان بۆ ئاشی ئەوانە، هەڵکشان و داکشانی ئەم حیزبە ئیسلامییە کوردانەش، بەپێی هێز و توانای لایەنە عەرەبەکانە، کاریگەری توانای ئەوان کاردانەوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەیە بەسەر ئەمانیشەوە.
کەواتە لە هەموو هەڵکشان و داکشانی داعشدا، هەڵکشان داکشانیش لە شەرمنی و ناشەرمنی ئەمانیشدا رەنگ ئەداتەوە، تا داعش لە کوردستان دووبخەنەوە ئەمان شەرمن تر دەبن.
لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دیاردەی تەقییە هەیە، ئەم دیاردەیە بە کورتی ئەڵێت بە هەموو شێوازێك خۆڕاگربە، تا هێز پەیدا ئەکەیت.