پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوای دەركردنی سوپای توركیا دەكات

0

11111پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوای دەركردنی سوپای توركیا دەكات

 
نوچە: هەولێر
سالار مەحمود پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، داوای دەركردنی سوپای توركیان دەكات، لە خاكی هەرێمی كوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە لە یاداشتەكەیدا نووسیویەتی “ماوەی چەندین ساڵە سوپای توركیا چەند سەربازگەیەكیان لەناو خاكی هەرێم‌و قوڵایی هەرێم هەیە.. بەهەر هۆكارێك بووبێت لەو ساو بۆ ئێستاش. بوونی سەربازگەو جەندرمەی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دژی بنەماكانی دەستورو یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانە”.
هەروەها لە یاداشتەكەدا هاتووە “لامان وایە چیدی بێدەنگ بوون بەرامبەر تاوانی گەورەی لەو جۆرە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت بەتایبەتیش دوای ئەوەی پەیوەندیەكانی توركیاو هێزە كوردیەكانی باكوری كوردستان هێوربونەوەیەك بەخۆوە دەبینێ‌و، پەیوەندی هەرێمی كوردستان‌و توركیاش لەباری بازرگانی‌و دیبلۆماسیی‌و سیاسیەوە لەهیچ دۆخێكدا بەئەندازەی ئێستا باش نەبووە. لەبەر ئەوە لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەین جارێكی تر دەسەڵاتی جێبەجێكردن رابسپێرێت بۆ ئیزندان‌و گەڕاندنەوەی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم”.

 
دەقی یاداشتەكەی سالار مەحمود

 

بۆ/ بەڕێز سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان – عیراق
بابەت/ گەڕاندنەوەی سوپای توركیا لەخاكی هەرێم

ماوەی چەندین ساڵە سوپای توركیا چەند سەربازگەیەكیان لەناو خاكی هەرێم‌و قوڵایی هەرێم هەیە.. بەهەر هۆكارێك بووبێت لەو ساو بۆ ئێستاش. بوونی سەربازگەو جەندرمەی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دژی بنەماكانی دەستورو یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانە. هەرێمی كوردستانی عیراق خاوەنی تایبەتمەندی‌و چوارچێوەی قانونی خۆیەتی. لەبەرچاونەگرتنی ئەم راستیە لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە رێزنەگرتنە لەئیرادەو سنوری كوردستان. بەبەرچاوی دونیاوە بەبەردەوامی دەوڵەتی توركیا ئاسمان‌و زەمین‌و سنوری هەرێم دەبەزێنێ‌و تاوانی تێدا ئەنجام دەدات. لەئێستاشدا دوای بەرەو پێشەوە چوونی پرۆسەی ئاشتی لەباكوری كوردستان‌و توركیا تا ئاستێك، كاتی ئەوە هاتووە جەخت بكەینەوە لەوەی كەچیدی بەهەر هۆیەكەوە بووە حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان. بەئەركی یاسایی‌و نیشتمانی خۆیان هەستن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەربازگەو مۆڵگایانەی توركیا بۆ دەرەوەی هەرێم. ئەركی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە هەڵوێست‌و بڕیاری پەرلەمانی كوردستان جێبەجێ بكات، بەتایبەتیش بڕیاری ژمارە (37) ی لە 2003/5/17، كە بەدەق هاتووە پێویستە ئەو هێزانە بگەڕێنەوە توركیاو حكومەتی هەرێم لەسەریەتی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات. بەڵام وا دەساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا تێدەپەڕێت‌و جێبەجێنەبووەو، هەنگاوی عەمەلی بۆ ئەو داواگشتیەی خەڵكی كوردستان نەنراوە. لەرێگەی ئەم نوسراوەوە وێڕای جەختكردنەوە لەو پرسە. لامان وایە چیدی بێدەنگ بوون بەرامبەر تاوانی گەورەی لەو جۆرە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت بەتایبەتیش دوای ئەوەی پەیوەندیەكانی توركیاو هێزە كوردیەكانی باكوری كوردستان هێوربونەوەیەك بەخۆوە دەبینێ‌و، پەیوەندی هەرێمی كوردستان‌و توركیاش لەباری بازرگانی‌و دیبلۆماسیی‌و سیاسیەوە لەهیچ دۆخێكدا بەئەندازەی ئێستا باش نەبووە. لەبەر ئەوە لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەین جارێكی تر دەسەڵاتی جێبەجێكردن رابسپێرێت بۆ ئیزندان‌و گەڕاندنەوەی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم.

هەرێمی كوردستان لە دوای رووداوەكانی 9 ی حوزەیرانی 2014 ـەو گرتنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تووشی هەڕەشەیەكی راستەوخۆی ئەو باندە تیرۆریستیە بۆتەوە. جدیەتی مەترسیەكان هاتە سەر هەولێری پایتەختیش، هۆكاری زۆر هەبوون لەو پەڕی دونیاوە تا ئەمسەری دونیا وڵاتان بە راستەوخۆ و نا راستەوخۆ بكەونە خۆ، بۆ بەهاناوە هاتنی ئەم هەرێمە. وەك جوگرافیایەكی ئارام و ستراكتۆر جیا لە قەوارەكانی تری ناوچەكە، هەر لەكەندا و ئوسترالیاو ئەمریكاو ئێران و، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و، بەشێك لە وڵاتانی ناو یەكێتی ئەوروپاو بەشێك لە وڵاتانی ئەندامی حلفی ئەتڵەسی ناتۆ. وێنەكە لە ئێستادا بەم جۆریە بەپشتیوانی خەڵكی كوردستان پێشمەرگە توانی مەترسیەكان بڕەوێنێتەوەو، هاوكاری سەربازی وڵاتان رۆڵی گەورەی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ئاماژەی جدی و گرنگن. واتە ئەگەر توركیاش نەبێت گورگ نامانخوات. لەم هاوكێشەیەدا خەڵكی كوردستان هەقی خۆیانە بپرسن ئەم هەموو پیاهەڵدان و دۆستایەتیانەی لەهەرێمەوە بۆ توركیا لەجێی خۆیدا بوو؟، بە زمانێكی سادە نەخێر. ئەو هەموو ئاڵا هەڵكردنەی وڵاتی توركیا لەهەولێر لەجێی خۆیدا بوو؟ نەخێر. سەردانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ كونسوڵخانەی توركیا لەهەموو بارێكدا لەجێی خۆیدا بوو؟ نەخێر. راستە ئابوریی و پەیوەندیە ئابوریەكان گرنگن، بەڵام ئەو هەموو قورساییە ناهاوسەنگە لە گەیاندنی سود و قازانج بەتوركیا چی بەئێمە بەخشی؟ پرسیاری تر زۆرن لەبەر هەستیاری بارودۆخەكە بەگرنگی نازانم بیانخەمە روو. بەڵام گرنگە هەمووان درەنگ یا زوو بزانین دراوسێكانمان هاوسایە نین، بەڵام ئەوەی دەكرێ وەكو دەرفەت تێی بڕوانرێت ئەوەیە، داعش كوردی نەخواردو قەرزداری توركیاش نەبووین. جارێكی تریش و، دوای چاكەیەكی بێحیساب و زۆری ئابوری كوردستان بۆ توركیا رووداوەكان ئەم وڵاتەیان بۆ خەڵكی كوردستان تاقیكردەوە، كە نەك هەر هاوسایە نیە، بەڵكو لە گەورەترین و نوێَترین میحنەتا نزیكترین تەماشاكەری بێدەنگ و خوێنساردی، جینۆسایدی شەنگال و ئاوارەبوون و كۆمەڵكوژیی كوردو توركمان و مەسیحی و ئێزیدی و ئەوانی تریشە. توركیا ئەوەندە خوێن ساردو چاو نوقاوە ناتوانین لەناوەندی نێودەوڵەتیشدا وەك شایەتحاڵی رووداوەكان هەژماری بكەین. چونكە روون نەبۆتەوە ئایا لەم هاوكێشەیەدا یار یان نەیاری داعشە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com