د. نەجمەدین كەریم رێكەوتنێكی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر كەركووك ئاشكرا دەكات

0

111 (2)د. نەجمەدین كەریم رێكەوتنێكی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر كەركووك ئاشكرا دەكات

نوچە: كەركووك
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك، رێكەوتنێكی نێوان وەزارەتی پیشمەرگە و وەزارەتی بەرگری لەسەر كەركووك ئاشكرا دەكات، دەیشلێت ئەگەر ئێمە رێگە بەو رێككەوتنە بدەین، سبەینێ‌ لە میدیاكانەوە دەڵێن، پارێزگاری كەركووك سەربازی عێراقی هێناوەتەوە ناو كەركووك.
دكتۆر نەجمەدین كەریم دەڵێت “ماوەیەكە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە پەیوەندیمان پێوە دەكرێت، كە رێ‌گە بدەین فڕۆكەوانەكانی سوپای عێراق بگەڕێنەوە ناو فڕۆكەخانەی كەركووك”، دەیشڵێت “ئەم ڕێكەوتنە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق كراوە، بەڵام دڵنیام ئەگەر بەیانی ئێمە رێگە بەو رێكەوتنە بدەین، لە میدیاكانەوە دەڵێن، پارێزگاری كەركووك سەربازی عێراقی هێنایەوە بۆ كەركووك”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com