پێویسته ده‌سه‌ڵات به‌وردی چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی ئیسلامیی بكات
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
به‌ر له هه‌ر قسه‌كردنێك له‌باره‌ی داعشه‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و گروپه بناسین كه چین و بۆچی دروستبوونه‌و ئامانجیان چییه.
داعش، كورتكراوه‌ی گروپی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام) گروپێكی توندڕه‌وی تیرۆریستی چه‌كداری فێنده‌مێنتالی ئیسلامی سیاسین، ئایدۆلۆژیای سه‌ره‌كیان، سه‌له‌فی جیهادی، سوننه‌گه‌راییه، زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیان سه‌ره‌تا له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه وه‌ك كوشتن و سه‌ربڕین و ته‌قینه‌وه‌و هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مینی و سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ندێك جاریش بۆ دروستكردنی ترس خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كه‌نه ئامانج.
به‌ڵام ئێستاكه شێوازی چالاكییه‌كانیان گۆڕیوه، ئیش له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و مانه‌وه له شوێنان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به زوویی موسڵ له چنگ ئه‌و گروپه ده‌رنه‌هێنرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئیماراتی ئیسلامی له‌و شاره‌وه دروست ده‌كه‌ن كه له موسڵه‌وه سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی كرده تیرۆریستی و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن داعشییه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه تایتلی داعش به ناوێكی تر بگۆڕن تا بتوانن زیاتر خه‌ڵك له خۆیانه‌وه كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئامانجی سه‌ره‌كیان، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین ڕه‌وشێك بۆ ناوچه‌كه دێنێته‌كایه‌وه‌و ئاسایشی ناوچه‌كه به‌ته‌واوی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
داعش وه‌ك فیكر و بیركردنه‌وه، له ناوخۆی باشووری كوردستاندا ئاماده‌گی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌ناو ریزی حیزبی ئیسلامی سیاسی‌دا، چونكه له جه‌وهه‌ردا چ داعشییه‌كان و چ ئه‌و حیزبه ئیسلامییانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت و له ناو په‌رله‌ماندان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، به‌ڵام میكانیزمی ئیشكردنیان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه جیاوازه، ئه‌گه‌رچی من تێگه‌یشتنم وایه پێوه‌ندی به‌هێزی شاراوه له‌نێواندا هه‌یه‌و ئیشه‌كانی خۆیان دابه‌ش كردووه، بۆ نموونه حیزبی ئیسلامی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكیان هه‌یه، ئیش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن به چوونه ناو قوتابخانه‌و زانكۆ‌و نه‌خۆشخانه‌و مزگه‌وته‌كان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌رێگه‌ی رادیۆ‌و هۆكاره‌كانی تری میدیاییه‌وه، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ئیشكردنه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت و ناشیرنكردنی ده‌سه‌ڵاتی سێكۆلاریزم له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا تا ئه‌وان بچنه پێشه‌وه، واته ئه‌و گروپه حیزبه ئیسلامییانه له‌رێگه‌ی بانگخوازی و هۆكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام داعش بۆ ئه‌و ئامانجه به شێوازی توندوتیژی و شه‌ڕی به‌ره‌یی كار ده‌كات تا كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه به‌ئامانجی دروستكردنی كیانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی.
كه‌واته به‌لای منه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه ئیسلامییه‌كانی كوردستان موجامه‌له‌ی شه‌رمنانه‌ی داعش بكه‌ن، بۆ نموونه له یه‌ك كه‌ناڵی ئاسمانی ئیسلامییه‌كان نه‌مبینیوه به‌و گروپه بگوترێت تیرۆریست، یان زۆر به كه‌می قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر قسه‌شیان كرد قسه‌كردنێكی ئه‌وتۆ نییه گومانی هاوفیكری ئه‌وان له‌گه‌ڵ داعش بڕه‌وێنێته‌وه، بۆ نموونه سه‌ره‌تا كه داعش هاته موسڵه‌وه‌و هێشتاكه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌ست پێنه‌كردبوو، كه‌ناڵه ئیسلامییه‌كان زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و گروپه‌یان ده‌گواسته‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی كاری میدیایی، به‌مه‌ش زیاد له پێویست داعش له زاكیره‌ی تاكی كورد و به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه گه‌وره‌بوو، ره‌نگه هۆكاری به‌شێك له شكسته‌كان ئه‌و گه‌وره‌كردنه وه‌همییه بوبێت، به‌ڵام كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێم، ئیدی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باسكردن له داعش كه‌م بۆیه‌وه، چونكه ده‌زانن ئه‌گه‌ر باس له داعش بكه‌ن ئیدی ناچارن كاره قێزه‌وه‌نه‌كانیان په‌خش بكه‌ن، ئێ ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌دات و نێوانیان له‌گه‌ڵ داعش تێكده‌دات، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ هه‌رێم دووچاری كێشه ده‌بنه‌وه‌و ئه‌و تابوره‌ی پێنجه‌مه‌یان تێكده‌شكێنرێت، یان ئه‌وان هۆكارێكی تر ده‌بن له ناشیرینكردنی داعش كه لای ئیسلامییه‌كان داعش باشتره بۆ حوكمڕانێتی نه‌ك ئه‌و حیزبه عه‌لمانیانه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو ئیسلامی دروست بكه‌ن به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تالیبان، چونكه ئیسلامی سیاسی به ئاشكرا باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی توانا میدیایی و حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كانیان بۆ ئه‌و ئامانجه كه ئامانجی داعشیشه خستۆته‌گه‌ڕه‌وه.
هه‌ڵوێستی ئیسلامییه‌كان به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده ناشیرنیانه‌ی داعشه‌وه غیابه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان زۆرجار ده‌ڵێن ئه‌و گروپه ئیسلامی راسته‌قینه نین و دژی به‌رنامه‌كانی ئیسلامن، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌م جۆره قسانه هه‌ڵوێست نین، چونكه ئیسلامی سیاسی ئیش له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كات كه دابه‌شكردنی رۆڵه‌كانه له نێوان خۆیاندا، واته به‌شێوه‌ی میانڕه‌ویه‌كی ساخته و توندوتیژ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له توندوتیژییه‌كه بێزاربوون بچنه ناو میانڕه‌وه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ریش له ناو میانڕه‌وه‌كانه‌وه بێزاربوون ده‌رگه‌ی توندوتیژیان بۆ كرابێته‌وه، وه‌ك چۆن وه‌ختی خۆی جوندولئیسلام و ئه‌نسارلئیسلام له بزوتنه‌وه بوونه‌وه‌و شه‌ڕی چه‌كداریان به‌رانبه‌ر یه‌كێتی ده‌ست پێكردو ئێستاكه‌ش خه‌ڵكی باجی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ده‌ن كه ئیسلامیه‌كان برینیان خسته جه‌سته‌ی خه‌ڵكی كورده‌وه.
به‌تێگه‌یشتنی من، وه‌ك چۆن پێویسته ده‌سه‌ڵات به‌وردی چاودێری شانه نووستووه‌كانی داعش بكات، ئاواش گرنگه چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی ئیسلامیی بكات تا نه‌توانن هاكاری داعش بكه‌ن به‌شێوه‌ی پێدانی زانیاری، چونكه له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئیسلامی سیاسی نمونه‌یه‌كی ناشیرینی وه‌همی بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو عه‌لمانی كوردستانی لای ئه‌ندامانی دروستكردووه كه گوایه ئه‌مانه دژه ئیسلامن و پێویسته كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان بهێنرێت، به‌مه‌ش ئه‌ندامی ئیسلامی ده‌یه‌وێت ئه‌و فیكره‌یه یاخود ئه‌و ئومێده له هاتنی داعشدا بۆ كوردستان كۆبكاته‌وه، گوایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی دژی ئیسلامه.
هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵات خوێندنه‌وه یان هوشیارییه‌كی تر به‌رانبه‌ر ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه بڵاو بكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان گوتویانه وانییه‌و ده‌سه‌ڵات ئیش له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، نه‌ك ڕه‌شكردنه‌وه‌و دژایه‌تی هیچ ئایینێك، ئه‌مه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ی نه‌كرد، بێشك مه‌ترسی داعش له كوردستان له ئارادیه وه‌ك فیكر، چونكه قسه‌ی داعشێك و ئیسلامییه‌ك بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه هیچ جیاوازییه‌كی نییه، بۆ نموونه له‌م رۆژانه داعش رێگری كردووه كه زانكۆ و قوتابخانه‌كانی موسڵ بكرێنه‌وه، گوایه كچ و كوڕ تێكه‌ڵاون، ئێ به‌رده‌وام ئیسلامیه‌كانی خۆمان له‌رێگه‌ی رادیۆ و كاره‌كته‌ره‌كانیانه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و جه‌هل ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
كه‌واته ئه‌و فیكره‌یه‌ی لای داعش هه‌یه، كه به‌رێگه‌ی چه‌كداری كاری له‌سه‌ر ده‌كات، لای تاكی ئیسلامیش هه‌یه، سه‌ره‌تا له رێگه‌ی میانڕه‌وی و به تێگه‌یشتنی خۆی جیهادی قسه‌و دواتر جیهاد كردن به‌سه‌ر جه‌هل كه گوایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی جاهیل بووه‌و پێویسته جیهادی چه‌كداری به‌سه‌ره‌وه بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ید قوتب ده‌یگوت ده‌سه‌ڵاته‌كان جاهیل بوونه‌و پێویسته جیهادیان به‌سه‌ره‌وه بكرێت، ئێ ئه‌مانه‌ی ئێره‌ش هه‌ڵگری هه‌مان فیكری سه‌ید قوتبن، كه به شه‌هیدی رێگه‌ی رزگاری ئیسلامی ده‌زانن.