هەڵمەتی سڕینەوەی پەكەكە لە لیستی تیرۆر شكستی هێنا

0

No Friends but the Mountains - Women if the PKK Guerrillasهەڵمەتی سڕینەوەی پەكەكە لە لیستی تیرۆر شكستی هێنا

نوچەنێت-ماڵپەڕی كۆشكی سپی

وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ناوی پارتی كریِكارانی كوردستان لەلیستی تیرۆری ئەمریکا، رێکخستنەکانی ئەو حزبە راپرسییەك (پێتیشن) كە لەسەر ماڵپەڕی كۆشكی سپی سازدەکەن، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست شکستی بەو هەوڵەهێنا.
دوای ئەوەی هەڵمەتێكی واژۆ كۆكردنەوە(پێتیشن) لەسەر ماڵپەڕی كۆشكی سپی دانرا بۆ ئەوەی پرسی سەربەخۆیی كوردستان بخرێتە كارنامەی كۆشكی سپی و ئیدارەی سەرۆك ئۆباماوە، لەماوەیەکی کەمدا ژمارەی واژۆکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان گەشتنە زۆر زیاتر لەو 100 هەزار واژۆی کەماڵپەڕەکە خوازیاریبوو.
دواتر رێکخستنەکانی پەكەكەش هەڵمەتێكی ئیمزاكۆكردنەوەیان لەسەر هەمان ماڵپەڕ دانا، بۆ ئەوەی لابردنی پەكەكە لە لیستی تیرۆر بخرێتە كارنامەی كۆشكی سپییەوە، بەڵام هەڵمەتەکە نەیتوانی دەنگی بەدەستبهێنێت و كاتێك دەچیتە سەر ئەو لینكەی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كرابوو، ماڵپەڕەكە پێت دەڵێت “ئەو پێتیشنەی دەتەوێت پێی بگەیت، بەسەرچوو، چونكە نەیتوانی ژمارەی پێویستی ئیمزا لەخۆ بگرێت”.
هەروەك لە گۆشەی راستی لاپەڕەكەش نووسراوە “چیتر ناتوانرێ‌ لەسەر ئەو پێتیشنە ئیمزا دابنرێت”.

ئەوەی لای چاودێران جێی سەرەنجە ئەوەیە، کەوێڕای هەبوونی دەزگاگەلێکی میدیایی و وەک خۆیان دەڵێن رێکخستنێكی زۆر لەهەموو بەشەکانی کوردستان، هێشتاش پەکەکە نەیتوانیوە 100 هەزار واژۆ کۆبکاتەوە، بۆ سڕینەوەی ناوی حزبەکەی لەلیستی تیرۆری ئەمریکادا، پێیان وایە سەرنەکەوتنی ئەم هەوڵە، حەجمێکی جیاوازتری ئەو حزبە پێشان دەدات لەوەی کەخۆیان بانگەشەی دەکەن.

pkk

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com