بۆچی توركیا به‌شداری جه‌نگی دژی داعش ناكات؟
شیكاری نوچه‌نێت
ئه‌و توركیایه‌ی له‌لایه‌ن (عوسمانییه نوێیه‌كان) ه‌وه رێبه‌رێتی ده‌كرێت و به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی گۆشه‌گیرانه‌ی جارانییه‌وه، خوازیاری گێڕانی رۆڵی پێشڕه‌وانه‌یه له گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له هاوپه‌یمانێتی دژه تیرۆری ئه‌مجاره‌دا ده‌نگی دلێر نییه.
هۆكاره‌كانی ساردیی توركیا له به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه‌دا، ئاڵۆزن و ته‌نیا هۆكارێكی دیاری كرا‌و نین. به كورتی دۆخی ئێستای توركیا به‌جۆرێكه، رێگانادات توركیا به “به‌ڵێ یان نه‌خێر” وه‌ڵامی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ له‌نێوبرنی داعش بداته‌وه و سه‌ختیشه له شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا وه‌ڵامێك بدۆزیته‌وه له‌نێوان جه‌نگان له‌دژی تیرۆریستان و لایه‌نگری كردنیان.
بۆچی به‌شداریكردنی توركیا له جه‌نگه‌كه‌دا گرنگه؟
1-توركیا تاكه ئه‌ندامی ناتۆیه كه هاوسنووری ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعشه و به‌شداریكردنی، ئاسانكارییه‌ی باش ده‌بێت بۆ هاوپه‌یمانان تا زۆر به كارایی لێیه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر داعش. توركیا سنوورێكی 810 كیلۆمه‌تر درێژی له‌گه‌ڵ سوریا و 350 كیلۆمه‌تریش له‌گه‌ڵ عێراق هاوسنووره. ئه‌و دوو وڵاته‌ش په‌ناگه‌ی سه‌ره‌كی داعشن.
2-كه‌م وڵاتێك هه‌یه هێنده‌ی توركیا كارتی به‌ده‌ست بێت له گه‌مارۆدانی داعشدا: چونكه سنووره‌كانی توركیا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌رامه‌ت په‌یداكردنی داعشن و نه‌خۆشخانه‌كانی توركیاش شوێنی هه‌ره‌سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌ندامه برینداره‌كانیانن و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیاش شوێنی سه‌ره‌كی هاتنی بیانییه‌كانن بۆ نێو داعش.
3-توركیا ته‌واوكارێكی باش ده‌بێت بۆ توانای ووڵاتانی عه‌ره‌ب، چونكه ئه‌وان پاره‌ی زۆریان هه‌یه و توركیاش سوپایه‌كی به‌هێز.
بۆچی توركیا له به‌ره‌نجامی ئه‌م جه‌نگه ده‌ترسێت؟
1-گرفتی 46 بارمته‌كه: كوشتنی ئه‌و بارمتانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆر جه‌ماوه‌ری له ناوخۆی توركیا درووستده‌كات و به‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی دیكه‌دا ژیانی هاووڵاتییه‌كانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
2-توركیا نیگه‌رانه له هێزه‌كانی سه‌رزه‌مین: پلانی شه‌ڕی دژه داعش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ته‌نها هێرشی ئاسمانی ده‌گرێته‌وه و هاوپه‌یمانان سه‌رباز نانێرن بۆ هێرشی زه‌مینی. به‌مپێیه هێرشه زه‌مینییه‌كان له‌لایه‌ن هێزگه‌لێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه توركیا خۆشی لێیان نایه‌ت و بریتین له:
*هێزی پێشمه‌رگه: هه‌رچه‌ند توركیا خۆی به دۆستی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت، به‌ڵام پێشی باش نییه پێشمه‌رگه زۆر به‌هێز بن و ببنه سوپایه‌كی به‌هێزی ناوچه‌كه. هه‌مانكات ترسی هه‌یه ئه‌و چه‌كانه‌ی ره‌وانه‌ی پێشمه‌گه ده‌كرێن، بەهۆی نزیکی بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە لەپەکەکەوە بگه‌نه ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
*سوپای عێراق: زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌م سوپایه شیعه‌ن و سه‌ر به جه‌مسه‌ری ئێرانین و به‌هێزبوونیان له‌سه‌ر حیسابی سوننه‌كانه، كه به هاوپه‌یمانی توركیا هه‌ژمار ده‌كرێن.
*په‌كه‌كه: یه‌په‌گه حوكمڕانییه‌كی دیفاكتۆی له سوریا پێكهێناوه و له‌دژی داعش ده‌جه‌نگێ. توركیا ترسی هه‌یه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی رۆژئاوایی ناچاربن له هێرشی زه‌مینی نێو سوریادا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه بكه‌ن و له ئه‌نجامی له‌نێوچوونی داعش‌یش حوكمڕنێتی په‌كه‌كه له سووریا به‌هێز ببێت.
3-هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بۆسه‌ر توركیا: حاڵی حازر 1000 چه‌كداری تورك له‌نێو ریزه‌كانی دعشدان و له ناوخۆی توركیاشدا داعش توركیا خاوه‌نی تۆڕێكی به‌هێزی رێكخستنه. بۆیه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی داعش به‌ڕووی توركیادا، خراپ له‌سه‌ر توركیا ده‌شكێته‌وه و ته‌نیا به ڕفاندنی گه‌شتیاران و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی توركیادا، كه‌رتی گه‌شتیاریی توركیا ئیفلیج ده‌بێت كه بناغه‌یه‌كی ئابووری توركیایه.
4-به‌هێزبوونه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د: ركابه‌ری هه‌ره‌به‌هێزی رژێمی ئه‌سه‌د له ئێستادا داعشه، بۆی ته‌فروتونابوونی داعش هێز ده‌به‌خشێته‌وه به ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د. توركیاش به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه تێكی نه‌داوه جارێكی تر بتوانێت ببێته‌وه به دراوسێیه‌كی بێ گرفتی ده‌وڵه‌تێك كه له‌ژێر سایه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا بژی.
5-زیانه ئابوورییه‌كان: داعش رۆژانه 80,000 به‌رمیل نه‌وت له بازاڕی ره‌شی توركیادا به نرخی 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ساغ ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا توركیا ده‌توانێت هه‌ر به‌رمیلێك به 100 دۆلار بفرۆشێت و ئه‌مه‌ش داهاتێكی كه‌م نییه بۆ توركیا.
تورکیا و لایەنی پۆزەتیڤ بۆ کورد
لایەنی پۆزەتیڤ بۆ کورد پەیوەست بەبەشداری تورکیا، یان بەشدارنەبوونی ئەو وڵاتە لەشەڕی داعشدا، هەبوونی پارتی داد‌و گەشەپێدانی تورکیایە لەدەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا، چونکە ئەگەر هێزە نەتەوەپەرستەکانی تورکیا، لەو وڵاتە دەسەڵات بەدەست بان، ئەکرا بەئاسانی بەپاساوی هاوبەشی پەکەکە و بەشێک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاستەنگ بۆ هاوئاهەنگی جیهان لەگەڵ پێشمەرگە دروستبکەن، یان وەک مەرجی چونە ناو هاوپەیمانی نوێی جیهان دژی تیرۆر، دوایان ئەوەبێ، شەڕی هاوپەیمانێتییەکە گروپە تیرۆرستەکانی تریش بگرێتەوە، لەوەها دۆخێک‌دا ئەکرا بەپێی یاسای ئەمریکا، پەکەکەش بکەنە بەشێک لەو رێکخراوانەی کە جەنگی هاوپەیمانێتییەکە دەیگرێتەوەو هاوکاری پێشمەرگەش لەگەڵ ئەوان، وەک هۆکاری دوور خستنەوەی پێشمەرگە لەو هاوپەیمانێتییە بەکاربهێنن، واتە ئەوکات مەرجی دوور خستنەوەی پێشمەرگەش لەو هاوپیەمانێتییە دەبووە یەکێک لەمەرجەکانی تورکیا بۆ بەشداری لە هاوپەیمانێتی دژ بەداعش.