سیاسەتوانانی سوننە: دەبێت ئەمریكا لە میلیشیا شیعەكانیش بدات
نووچەنێت-موستەقیللە
هەندێك لە سیاسەتوانانی سوننە لێدانی داعش بە تەنها لەلایەن ئەمریكاوە بە دووڕوویی ئۆباما نادەبەن و دەڵێن ئەگەر دەیەوێت شەڕی راستەقینەی تیرۆر بكات، دەبێت لە میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێرانیش بدات.
د.عومەر كوبەیسی سیاسەتوانی سوننە دەڵێت دووڕووییەكی زۆر لە سیاسەتی ئەمریكادا دەبینرێت، ئەوەتا لەلایەكەوە بە بەهانەی جەنگی دژەتیرۆر لە داعش دەدات، كەچی لەلایەكی ترەوە لە ئاستی میلیشا شیعەكانی سەر بە ئێران لە عێراقدا بێدەنگە كە دەستیانداوەتە كوشتاری بەكۆمەڵ لەدژی سوننەكان.
تەها لهێبی پارلەمانتاری پێشووتری سوننەش دەڵێت ئەمریكا و ئێران لەساڵی 1980 ەوە رێككەوتوون لەسەر لێدان لە عێراق. ئەوەبوو بە هەردووكیان عێراقیان تێوەگلاند لە شەڕی كوێتدا و شكۆی عێ{اقیان شكاند. دزاتریش ئەمریكا گەمارۆیەكی زۆر توندی خستە سەر عێراق و هەرگیز ئێرانی بەو شێوەیە سزا نەداوە.