مەلا بەختیار: ئەگەر داعش سەركەوتبا، ئەنفال بە بەرچاوییەوە سەیران دەبوو
نوچە: گەرمیان
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند “ئەگەر داعش سەركەوتبا، ئەنفال بە بەرچاوییەوە سەیران دەبوو”.
لە كۆبوونەوەیەكی حیزبی لە خانەقین، مەلا بەختیار رایگەیاند، یەكێتی بە كورسی هەڵبژاردن ناپێورێت، بەڵكو بە سەنگ و خەباتی مێژوویی دەپێورێت، مەلا بەختیار وتیشی “سەنگەرەكان شاهێدی حاشاهەڵنەگرن، هەركەسێكیش باوەڕی وانییەو ئەگەر لەیەكێتی پتری پێدەكرێت، رۆژێك بێتە سەنگەرانی پێشەوەی پێشمەرگەو لەبەر ئەو گەرمایەدا بجەنگێت”.
مەلا بەختیار وتیشی “لەبەرامبەر هەموو ئەو غەدرانەی ئەو كاتەو ئێستاش لەیەكێتیی دەكرێن، ئەگەر یەكێتیی بەپێی ئەو غەدرانە هەڵوێست وەربگرێت و لەسەنگەرەكان بكشێتەوە، ئایا چی بەسەر كوردستان دێت، چی بەسەر ئەم میللەتەو كورودستان دێت، چی بەسەر كەركووك، خانەقینو ناوچە دابڕێندراوەكان ێت، ئایا لەشەنگال خراپترمان بەسەرنایەت؟”، وتیشی “هەر لەسەرەتاوە، دەبوو سەنگەری هێرشبردن بگرین، چونكە ئەگەر داعش سەربكەوتبا، ئەنفال بە بەرچاوییەوە سەیران دەبوو”.