رۆژنامەیەکى تورکى: ئەمریکا لەماوەى 3 ساڵى داهاتوو ناوچەکە دابەش دەکات

0

new middle eastرۆژنامەیەکى تورکى: ئەمریکا لەماوەى 3 ساڵى داهاتوو ناوچەکە دابەش دەکات

نوچەنێت – ئاژانسەکان

رۆژنامەى “ئیدنلک دەیلى” تورکى دەڵێت، ئەمریکا ئامانجییەتى لەماوەى 36 مانگى داهاتوودا، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست داگیر بکات و دووبارە دابەشى بکاتەوە.
محەممەد عەلى گیولەر، ئامادەکارى راپۆرتەکە دەڵێت، پلانى ئۆباما بۆ لێدانى داعش، هەمان پلانى دووبارە دابەشکردنەوەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەو بڕیاردراوە بە سێ قۆناغ بکرێت:
1- هاوپەیمانێتى بەستن لەگەڵ کورد.
2-داگیرکردنى عێراق.
3- دەستێوەردان لە سووریا.

بەگوێرەى راپۆرتەکە لە قۆناغى یەکەمدا، ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانى بۆسەر داعش لە عێراق چڕ دەکاتەوە و پشتێنەیەکى پارێزەر لە هەرێمى کوردستان بۆ خۆى پێکدێنێت و دوابەدواى تەواوبوونى داعشیش. هاوپەیمانێتى لەگەڵ کورد درێژە پێدەدات.

قۆناغى دووەمیش کۆنترۆڵکردنەوەى عێراق دەبێت. دواى ئەوەى ئەمریكا توانى لەمپەرى نوورى مالکى لەسەر رێگاى خۆى لابدات، ئیدى هەوڵى کۆنترۆڵکردنى حکومەتەکەى عەبادى دەدات. هەروەها ئەمریکا هەوڵیش دەدا، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان لەژێر کۆنترۆلی ئێران دەربهێنێت، چونکە  ئێستا بەوە دەناسرێن پەیوەندییان لەگەڵ ئێران پتەوە و لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان پەیوەندییان لاوازە.
دواتر ئەمریکا هێزەکانى پارتى و یەکێتى یەکپێدەگرێت و هێزێکى شەڕکەریان لێ درووستدەکات.

پاشان ئەمریکا دەستدەکات بە بەخشینى پارە و چەک بۆ ئۆپۆزسیۆنى میانڕەوى سووریا، لەدژى بەشار ئەسەد.

لە قۆناغى سێدا ئەمریکا هێرشەکانى بۆسەر داعش لە سووریا چڕ دەکاتەوە و هانى ئۆپۆزسیۆن دەدات، بەرەو باشوورى ووڵاتەکە بکشێن و هەمانکات فشار دەکات بۆ ئەوەى ئۆتۆنۆمى بدرێت ناوچەکانى باکوورى سووریا.
دواتر ئەمریکا راڕەوێکى کوردى پێکدەهێنێ، کە باکوورى عێراق و باکوورى سووریا دەگرێتەوە و سنوورى کوردستان دەگەیەنێتە دەریاى ناوەڕاست.

رۆژنامەکە دەڵێت، کاتى خەمڵێنراوى ئەمریکا بۆ تەواوکردنى ئەم پرۆژەیە 36 مانگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com