ئیتالیا: ئامادەین بە فڕۆکەکانمان لە داعش بدەین
نووچەنێت-سۆمەریە نیوز
سێشەممە 9ى ئەیلوول رۆبیرتا بینۆتی وەزیرى بەرگرى ئیتالیا لە لێدوانێکى رۆژنامەنووسیدا گوتى ئێستا ووڵاتەکەى تەنیا بە بەخشینى چەکى سوک بە پێشمەرگە و سوپاى عێراقەوە سەرگەرمە و ئەگەر داواى لێبکرێت ئامادەیە لە رێگەى فڕۆکەکانیەوە بنکە و بارەگاکانى داعش بۆمبباران بکات.
وەزیرى بەرگرى ئیتاڵیا جەختى کردۆتەوە لەکاتى پێویستدا یەکە سەربازییەکانى ووڵاتەکەى ئامادەن بە فڕۆکە لە مۆڵگکەکانى داعش بدەن، بەڵام تا ئێستا داواى ئەوەیان لێنەکراوە و لە حاڵەتى داواکردنیدا ئەوان ئامادەى لێدانى داعشن.
وەزیرە ئیتاڵییەکە ووتوویەتى ئەگەر هێرشى ئاسمانى ئێمە ببێتە هۆى راگرتنى دجەستدرێژى لایەک بۆسەر یەکێکى دى، ئەوە ئازایى ئەوەمان تێدا دەبێت هێزە ئاسمانییەکانمان لە عێراق بەکاربهێنین.
